نزیكده‌بنه‌وه‌ له‌مانگی‌ (9)و واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ (7) نادیاره‌
  2023-08-26       1521       


هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام باس له‌چاكسازییه‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌و چاكسازیانه‌وه‌ داهاتی‌ ناوخۆو ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو زیادیكردووه‌، به‌ڵام هێشتا هه‌رێم چاوه‌ڕوانی‌ به‌غدایه‌ بۆ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم. سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوری ھەرێم-یش ده‌ڵێت، رازی نابن بەناردنی 598 ملیار دینار لەبەغداوەو داوایانکردووە بودجەی تەواوی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

ئاوێنه‌: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ نزیكده‌بینه‌وه‌ له‌مانگی‌ 9 (ئه‌یلول)، به‌ڵام هێشتا واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی مانگی 7 (ته‌مموز)ی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم نادیاره‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم بێده‌نگن‌و چاوه‌ڕیی‌ به‌غدان.

مانگی‌ ڕابردو حكومه‌تی‌ عێراق 598 ملیار دیناری‌ ڕەوانەی‌ هه‌رێم کردو وابڕیارە ئەم مانگەش ئەو بڕە ڕەوانە بکات، به‌ڵام سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان به‌میدیاكانی‌ وتووه‌، حکومەتی عێراق مانگانە 598 ملیار دینار بۆ حکومەتی ھەرێم دەنێرێت، ئەوەش بەشی موچەی فەرمانبەران ناکات، ھەربۆیە ئەوان نارازین و داوایانکردووە تەواوی شایستەکانی ھەرێمی کوردستان لەبودجە رەوانە بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاندووە، ئەگەرچی لەماوەی رابردودا چەندینجار وەفدی ھەرێم سەردانی بەغدایان کردووەو داوایانکردووە پشکی ھەرێم ڕەوانە بکات،  بەڵام بەغدا وەڵامی نەداونەتەوەو بڕی 598 ملیار دیناری ناردووە، ئەوانیش بەو پڕە پارەیە ڕازی نین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×