ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، لێكۆڵه‌رانی روسیا ته‌رمی هه‌ر 10 سه‌رنشینه‌كه‌ی ناو ئه‌و فڕۆكه‌یه‌یان دۆزییه‌وه كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو تێكشكا و یه‌فگینی پریگۆژین، سه‌رۆكی گروپی ڤاگنه‌ری روسیشی تێدابوو.
لیژنه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی روسیا رایگه‌یاند: له شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ته‌رمی هه‌ر 10 سه‌رنشینه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه‌و بۆ ناسینه‌وه‌ی كوژراوه‌كان، پشكنینی بۆماوه‌یی بۆ ته‌رمه‌كان ده‌كرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ردوو سندوقه ره‌شه‌كه‌ی فڕۆكه‌كه‌ش دۆزراوه‌ته‌وه‌و كه هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری تێكشكانی فڕۆكه‌كه بكرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بیلاروسیا به‌دووری زانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا ده‌ستی له كوشتنی پریگۆژیندا هه‌بێت و وتی: "له سروشتی پوتندا سته‌م نییه، پوتن كه‌سێكی ئارام و له‌سه‌رخۆیه".
سه‌رۆكی بیلاروسیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: " هۆشداریم به پریگۆژین و دیمیتری ئۆتیكن دا له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ره‌شه له‌سه‌ر ژیانیان، به‌ڵام پریگۆژین وتی: "گرنگ نییه به‌لامه‌وه... با بمرم".
شەوی چوارشەممە 23ی ئابی 2023، دەستەی فڕۆکەوانی شارستانی روسیا رایگەیاند، بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەکی تایبەتەوە لە ناوچەی تڤیری باکوری مۆسکۆی پایتەختی روسیا 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیان یه‌گگینی پریگۆژین فەرماندەی گروپی چەکداری ڤاگنەرە.
ئاژانسە رووسییەکانی وەک تاس و ئینتەرفاکس و ریا نۆڤۆستی بڵاویانکردەوە، ئاژانسی گواستنەوەی رووسیا رایگەیاندووە، ناوی یەڤگینی پریگۆژین لە لیستی سەرنشینەکانی ئەو فڕۆکەیە بووە.