وەزیری نەوتی عێراق بهسهردانێكی دو ڕۆه لهتوركیایهو دەستپێکردنەوەی پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەڕێگهی بەندەری جەیھانی تورکیاوه لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا تاوتوێ دەکات.
ئاوێنه: وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت بەسەردانێکی رەسمی کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت گەیشتە ئەنقەرە.
ھاوکات باڵیۆزخانەی عێراق لەئەنقەرە لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت، وەزیری نەوت لەسەردانەکەیدا، ژمارەیەک پرسی گرنگ تایبەت بە پەرەپێدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکان لە بواری نەوت و غاز و وزە، ھەروەھا دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە بەندەری جەیھانی تورکیا لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا تاوتوێ دەکات.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو کە وەزیری نەوت لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە لەگەڵ فاتیح دۆنمەز وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا و ژمارەیەک لێپرسراوانی دیکەی تورکیا کۆدەبێتەوە.
رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئهمساڵ، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانو کەرکوک دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس راگیرا، دادگاكه بڕیاری لەبەرژەوەندیی عێراق داو لەسەر بنەمای ئەو بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.