ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق دهڵێت، حکومەتی هەرێم لەڕێککەوتنەکانی لەگەڵ بەغدا لەبارەی بودجە پابەندبووە، ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمە جێبەجێی کردووە، پێویستە حکومەتی عێراقیش پابەندی ناردنی پشکی هەرێم بێت.
ئاوێنه: ڤیان سەبری،بهماڵپەڕی فەرمیی حیزبهكهی ڕاگهیاندووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی لەسەری بووە لەگەڵ حکومەتی عێراق پاندی ڕێککەوتن بووەو پێویستە ئەوانیش پابەندی رێککەوتنەکە بن و پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکەن، چونکە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنە نەوتی و نانەوتییەکان بووە، پێویستە ئەوانیش پابەندبن و پشکی هەرێمی کوردستان بەتەواوی ڕەوانە بکەن، نەک وەکو پێشتر ناگاتە نیوەی مووچەی فەرمانبەران.
وتیشی، تا ئێستا حکوومەتی عێراق بەپێی یاسای بودجە پابەند نەبوونە بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان جا بە هەر بیانوویەک بێت، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆتە بەغداو هەموو وەرقەکانی خۆی بەشەفافانە بەپێی یاسای بودجە ڕادەستیان کردووەو دیوانی چاودێری دارایی عێراقیش هاتوون بۆ هەرێم هەموو شتێکیان بەشەفافی بینیوە، بۆیە پێویستە ئەوانیش پابەندبن.
ههرچهنده ههولێرو بهغدا لهسهر دۆسیهی نهوت ڕێككهوتون، بهڵام لهئێستادا گفتوگۆو دانوستانی نێوان وەفدی حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێم و خەرجی کۆمپانیاکان و پشکی ھەرێمەو تاکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
خاڵی سەرەکی ناکۆکییەکانی نێوان وەفدی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێمە، کە بەغداد داوای ٪١٠٠ی ئەو داھاتە دەکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە گەنجینەی عێراق و دواتر بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبکرێتەوە، بەڵام ھەرێم ئامادە نییە ٪١٠٠ی ئەو داھاتە رادەست بکات.
لەچەند مانگی رابردودا چەند جارێک وەفدی ھەرێم بۆ گفتوگۆ لەسەر موچەو شایستە داراییەکانی ھەرێم سەردانی بەغدادیان کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتنی کۆتایی.