بەپێی پێگەی شەفافیەت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 24 ملیار دینار بوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی پێگەكە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە رۆژی 12/8/2023 تا 18/8/2023، بڕی 24 ملیار و 888 ملیۆن و 731 هەزار و 420 دینار بوە.
هەر بەگوێرەی پێگەی شەفافیەت، لەو بڕە داهاتە، زیاتر لە 18 ملیار دیناری نەختینەیەو هەروەها زیاتر لە 6 ملیار دینار بەشێوەی چەكەو زیاتر لە 15 ملیۆن دیناریش مەقاسەیە.