بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار لە بازاڕەکانی هەرێم بەبەرزی دەستیپێکرد و 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار و 250 دینار، تمەنی ئێرانیش لە نزمترین ئاستدا جێگیربوە و 100 دۆلار بەرامبەرە بە چوار ملیۆن 660 هەزار تمەن.
ئاوێنه: بەرزی نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و عێراق لەکاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ 201 ملیۆن و 236 هەزار و 671 دۆلاری خستەبازاڕەوە، کە 175 ملیۆن و 686 هەزار و 671 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوە و 25 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەقد (کاش) بوە.
نرخی دراوەکانی ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم
نرخی دۆلار بەرامبەر دینار
153،250
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار
164.000=€100
نرخی پاوەن بەرامبەر دینار
190،000=£100
نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار
$100=4،660،000
نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار
€100=108$
نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار
£100=125$
نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار
2،700=100$