حكومەتی عێراق 50 ملیۆن دینار وەك قەرز دەداتە گەنجان
  2023-08-12       386       

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەرۆكایەتی دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بەبۆنەی رۆژی جیهانی گەنجانەوە. بەرپرسێكی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیش دەڵێت، حكومەت 50 ملیۆن دینار وەك قەرز دەدات گەنجان بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانیان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمرۆ شەممە، سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بەبۆنەی رۆژی جیهانی گەنجانەوە بۆ تاوتوێكردنی ئەو پێشنیارو بیرۆكانە دەكات كە بەم دواییانە لە كۆنگرەی دیالۆگی گەنجاندا لە بەغدا، لەلایەن گەنجان خۆیانەوە خراونەڕو.

سودانی لەوبارەیەوە لە تویتێكدا وتویەتی"لە وەتەی حکومەت پێکهێنراوە بەڵێنمان داوە لە بەرنامەی حکومەتدا گرنگییەکی تایبەت بدرێت بە گەنجان و لە پێشینەی کارەکانماندا بن، گەنجەکانمان وەبەرهێنانی مسۆگەرکراوی داهاتوی عێراقن، ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی تەرخان دەکەین بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بیرۆکە و پێشنیارەکانیان هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی لاواندا و ئەوان هەمو پشتیوانییەکی ئێمە بە دەست دەهێنن."

لەلایەكی دیكەوە، عەباس فازڵ عەباس، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەری فەرمانگەی كارو راهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بە میدیای رەسمی وڵاتەكەی وتوە، لە بودجەدا بڕی یەك ترلیۆن و 400 ملیار دینار تەرخانكراوە بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی گەنجان و لەماوەی سێ ساڵدا 40 هەزار قەرز دەدرێن بە گەنجان.

ئەوەشی خستۆتەڕو، بڕی قەرزەكان بۆ گەنجان 20 ملیۆن، 30 ملیۆ و 50 ملیۆن دینار دەبێت بەپێی جۆری پڕۆژەكانیان.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×