ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێشبینیدەکرێت سبەی یەکشەممە رێنماییەکانی تایبەت بەجێبەجێکردنی یاسای گشتیی بودجە بڵاوبکرێنەوە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێن.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، خەلیل غازی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "چوارشەممەی رابردو 2ی ئابی 2023، لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی و ئابووریی عێراق کۆبوومەوە و پێی گوتم، رێنماییەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە لە قۆناغی کۆتاییدان و بە ئەگەرێکی زۆرەوە یەکشەممەی داهاتوو (سبەی) ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت".
رێنماییەکانی یاسای بودجە، وەکە ئەوەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی کرد، بۆ گشت وهزارهت، دهسته و پارێزگاكان رهوانه دهكرێن و لایهنی چاودێریش (الرقابـه المالیه) بهدواداچوون بۆ جێبهجێكردنی بڕگە و بهندهكانی بودجه و خهرجكردنی له پڕۆژە خزمهتگوزارییهكاندا دهكات.