وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی هەرێمی کوردستان (KFMS) لە نوسینگەی سەرۆکوەزیران کۆبۆوەو دواین هەنگاوەکانی بەرەوپێشبردنی سیستەمەکە گفتوگۆی لەبارەوە کرا. وهزیری دارایی رایگهیاند، لەمەدوا سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێم دەچێتە ناو هەژمارێکی تایبەتەوە.
ئاوێنه: بهگوێرهی راگهیهندراوی وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لەعەزیز ئەحمەد جێگری بەرپرسی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ههرێمی كوردستان و تیمی سەرپەرشتیاری بەڕێوەبردنی سیستەمی دارایی هەرێمی کوردستان ( KFMS ).
لەدیدارێکدا هەنگاوو پێشکەوتنەکانی سیستەمەکە گفتوگۆی لەبارەوە کراو ئامادەکاریەکان بۆ داخڵکردنی بودجەی وەبەرهێنان لەئایندەیەکی نزیکدا بۆ ناو سیستەمەکە تاووتوێکرا.
لای خۆشیەوە وەزیری دارایی دەستخۆشی لەتیمی سەرپەرشتیاری سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان کردوهو ڕایگەیاندوه، "بەهۆی سیستەمەکەوە رۆتیناتی ئیداری و دارایی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوەو شەفافیەت زیادبووە."
وتیشی، "لەمەدوا سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکانی هەرێم دەچێتە ناو هەژمارێکی تایبەتەوەو لەرێی سیستەمەکەوە سەرجەم خەرجی و داهاتەکان رێکبخرێت و رۆتیناتی ئیداری و دارایی و بەتەواوی کەمبکرێتەوە."
بەپێی داتاکانی تیمی سەرپەرشتیاری سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان كه وهزارهتی دارایی ئاماژهی بۆ كردووه، تەنها لەساڵی 2023دا 6142 داواکاری خەرجی لەڕێی سیستەمەکەوە پێشکەشکراوەو لەو ماوەیەدا 104 ملیار دینار خەرجی ناپێویست پاشەکەوتکراوە.