باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ بانكێكی عێراقی له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه سزادرابێت‌و ده‌ڵێت، "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كان له‌باره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، كاری 14 بانكمان له‌عێراق سنوردار كرد‌ووه".
ئاوێنه: ئه‌لینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌تویتێكداو له‌باره‌ی سزادانی 14 بانكی عێراقی، نوسیویه‌تی، "به‌هۆی مه‌ترسییه‌كان له‌باره‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، كاری 14 بانكمان له‌عێراق سنوردار كرد، بانكی ناوه‌ندی عێراقیش هه‌نگاوی پێویستی سه‌باره‌ت به‌و پرسه ناوه، واشنتن سزای هیچ بانكێكی عێراقی نه‌داوه."
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ده‌شڵێت، به‌شداریكردووه له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاو بانكی ناوه‌ندی عێراق‌و به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی له‌سیسته‌می (ئابوری‌و بانكی) له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌بانكی ناوه‌ندی عێراقی.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی 14 باكی عێراقی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاوكرایه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و باكانه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی دۆلاریان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرووه.
دواتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگه‌یاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەهاوبەشی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی نیویۆرک چی دیکە بەشێوەی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ دۆلار‌و خزمەتگوزاری پێشکەش بەو 14 بانکە عێراقییە ناکات.
سزادانی ئه‌و بانكه عێراقییانه بووه هۆی دوباره دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌وه‌ش جۆرێك له‌پشێوی‌و شڵه‌ژانی له‌بازاره‌كانی دراوی عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه.