وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا هەواڵی خۆش دەربارەی هێڵە ئاسنینەکە بڵاودەکەنەوە، بەڵام خۆی فریای پیاسەکردن بە شەمەندەفەرەکە ناکەوێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە نوێترین لێدوانی دەربارەی هێڵی شەمەندەفەرەکە ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا مژدەی باش دەربارەی هێڵی ئاسنین بڵاودەکەینەوە.
وتیشی: خۆم فریای پیاسەکردن بە شەمەندەفەرەکە ناکەوم، چونکە ئەگەر ئێستاش دەستبکرێ بە دروستکردنی، سێ ساڵی پێ دەچێت.
چوار ساڵ لەمەوبەر و لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەڵێنی دا نەك هەر ڕێگەکانی دەرەوەی شار بکەن بە جوتساید، بەڵکو هێڵی شەمەندەفەریش لە نێوان شارەکانی کوردستان دروست دەکەن.