کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانە لانیکەم 400 هەزار بەرمیل نه‌وت رادەستی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی بکات و داهاتەکەی بخاتە سەر ئه‌ژمارێك لەبانکی ناوەندی عێراق، دواتر پشکی کوردستان لەبودجە مانگانە دەگوازرێتەوە بۆ هەژمارێکی تایبەت بەناوی حکومەتی هەرێمەوە.
ئاوێنه: کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو به‌سۆمۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه له‌میکانیزمەکانی مامه‌ڵه‌كردنی نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لەهەرێمی کوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی ده‌كه‌ن.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیای سۆمۆدا هاتووه، بەپێی ماددەی 12 خاڵی دووەمی (ئه‌لف، ب، ج، د، هـ) لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی دارایی 2023، 2024، و 2025، هەنگاوی پێویست نراون بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی سەرەوە، بە مەبەستی بەرژەوەندی گشتی.
سۆمۆ جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌گوێره‌ی رێککەوتنە سیاسییەکەی نێوان بەغدا و هەولێر، ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانە لانیکەم 400 هەزار بەرمیل نه‌وت رادەستی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردەی بکات و داهاتەکەی بخاتە سەر ئه‌ژمارێك لە بانکی ناوەندی عێراق، دواتر پشکی کوردستان لە بودجە مانگانە دەگوازرێتەوە بۆ هەژمارێکی تایبەت بەناوی حکومەتی هەرێمەوە.
له 25ی ئاداری رابردووه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا وه‌ستاوه، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پێویسته هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات، له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه دابینبكرێت.