ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە دوێنێدا نرخەکەی بەرزبووەتەوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەممە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراودا لە هەرێم نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک ٥٠ دینار بەرزبووەوە و بە ١٤٧ هەزار و ٣٥٠ دینار ماماڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ، دوای کۆتاییهاتنی پشووی جەژنی قوربان بازاڕی دراوەکان لە هەرێم کرایەوە، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ بانکی ناوەندی دەستینەکردووەتەوە بە خستنە بازاڕی دۆلار.
بانکی ناوەندی عێراق لە ٢٦ـی مانگی رابردووەوە دۆلاری نەخستووەتە بازاڕەوە و لەو رۆژەشدا، ٢٢٧ ملیۆن و ٢٦ هەزار و ٢٦٠ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە ٦٠ ملیۆن و ٩٤٠ هەزاری بەشێوەی کاش بوو و ١٦٦ ملیۆن و ٨٦ هەزار و ٢٦٠ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بوو.
مامەڵەکردنی بەهای دۆلار بەو نرخە بەرزە لە بازاڕەکانی دراو لە کاتێکدایە یاسای بودجەی عێراق چووەتە بواری جێبەجیکردنەوە و تییدا بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٣٠ هەزار دینار جێگیرکراوە و چاوەڕوان دەکرا دوای پەسەندکردنی بودجە لە ٨ی ئەم مانگەدا بەهاکەی داببەزێت، بەڵام تاكو ئێستا جیاوازی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی دراو لەگەڵ نرخی فەرمی دۆلار نزیکەی ٢٠ هەزار دینارە.