سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوەم رۆژی جەژنی قوربان پشوی فەرمیە و سەرجەم بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو داخراون، بەڵام بەنافەرمی و لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو كڕین و فرۆشتنی دۆلار بەردەوامی هەیە و بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 147 هەزار و 500 دینار.
ئاوێنە: بەگوێرەی پەیجی فەرمی بۆرسەی كوردستان، ئەمڕۆ بەشێك لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەمەبەستی بەجێهێنانی داواكاری و خواستی هاوڵاتیان بۆ دۆلار و دینار، ئاڵوگۆڕی لەكاركردن بەردەوامن، لەو چوارچێوەیەشدا 100 دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینار دەدرێتە هاوڵاتیان، بۆ كڕینیش 100 دۆلار بە 147 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ دوەم رۆژی جەژنی قوربانە لەهەرێمی كوردستان و پارێزگا سوننە نشینەكان، هەروەها یەكەم رۆژی جەژنیشە لە پارێزگاكانی شیعە نشینی عێراق، بەوهۆیەوە لەسەرجەم بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو پشوی فەرمیە.
بەوتەی شارەزانیش چاوەڕواندەكرێت لەدوای پشوەكانی جەژنی قوربان و جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەتەواوەتی، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار دابەزین بەخۆوە ببینێت.