لیرەی توركی دابەزینێكی دیكەی پێوانەیی تۆماركرد
  2023-06-27       1285       

لیرەی توركی دابەزینێكی بێ پێشینەی تۆماركرد لە 26.10 بەرامبەر دۆلار لە بەیانی ئەمڕۆدا.

ئاوێنە: دابەزینەكە دوای ئەوە هات بەرپرسان و شارەزایانی بانك رایانگەیاند، بانكی ناوەندی بەكارهێنانی یەدەگی بۆ پاڵپشتی دراوی توركی راوەستاندووە، وەك ئەوەی رۆیتەرز ئاماژەی پێداوە.

دواتر لیرە بەرزبوونەوەیەكی كەمی تۆماركرد و گەیشتە 26.05 بەرامبەر دۆلار، بەبێ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ كە بیگەیەنێتە ئاستی داخستنی رۆژی پێشتر.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لیرەی توركی 28%ی بەهاكەی لەدەستداوە، بەپێی ئاژانسەكە

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×