لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین هەزار و ٤٠٠ منداڵ ئیش دەکەن
  2023-06-01       708       

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، بەپێی ئەو سەرژمێرییانەی ئەنجامیانداوە، لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین هەزار و ٤٦٦ منداڵ ئیش دەکەن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە رۆژی جیهانی منداڵاندا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" سەرژمێرییەک لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین ئەنجامدراون و دەریدەخەن کە هەزار و ٤٠٠ منداڵ ئیش دەکەن، کاریش لەسەر ئەوە دەکەن کە چۆن ئەو رێژەیە کەم بکەینەوە و لە هەمان کاتدا چاودێری ئەو منداڵانە بکەین کە ئیش دەکەن و لە شوێنی کارەکانیاندا نەچەوسێندرێنەوە".

وتیشی:" هێڵی ١١٦ی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی روانگەی خێرخوازی و قائیمقامیەتی سلێمانی هەستاون بە وەرگرتنی سەرژمێرییەکە لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین، وا بڕیاریشە هەمان کار لە هەولێر و دهۆکیش جێبەجێبکرێت".

لەبارەی داتاکانی سەرژمێرییەکە، کوێستان محەمەد رایگەیاند:" لەکۆی هەزار و ٤٦٦ منداڵی ئیشکەر، هەزار و ١٠ی لە سلێمانی، ١٢٤ لە هەڵەبجە، لە گەرمیان ٢١١ منداڵ و لە ئیدارەی راپەڕین ١٢١ منداڵی ئیشکەر هەن".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×