رێکخراوی هەنگاو رایگەیاند، ژنێکی خەڵکی بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو بەڵام لە سزاکەی رزگاریبوو.
ئاوێنه: ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند:" رۆژی چوارشەممە زیبا ئختیاری، خەڵکی بۆکان، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو سزای سێدارەکەی هەڵوەشایەوە و لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازادکرا".
باسی لەوەش کردووە:" زیبا ئختیاری پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی مێردەکەی دەستبەسەرکرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دەستبەسەر بووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی و لیخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراو، لە سزای سێدارە ڕزگاری بوو".