بریکاری وەزارەتی دادی ھەرێم: باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری پێشێلی یاسا دەکات
  2023-05-28       640       
شیلان عارف 

بریکاری وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان له‌پشكی‌ یه‌كێتی‌ راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا لەباڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لەھەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بو بەرامبەر سەروەری یاساو کۆبونەوەکە تەواو نایاساییە."

ئاوێنه‌: شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا لەباڵاترین دەسەڵاتی دادوەریی لەھەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بو بەرامبەر سەروەری یاساو کۆی دامەزراوەکان کەوتنە ژێر پرسیارەوەو ھیچ مانایەک بۆ سەروەری یاسا نەمایەوە لەکاتێکدا لەناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەریدا بەئاشکرا پێشێلی یاسا کرا."

ئاماژەی بەوەشکردوه‌، "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سوێند خواردنی دوو لە ئەندامانی کۆمیسیاران ئەنجامدراوە تەواو نایاساییە و بەھۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری یان سێ لەسەر چواری ئەندامان وتەواو نەبوونی نیساب بۆ کۆبوونەوە و بڕیاردان ئەوە پێچەوانەی ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دووەمە."

دەشڵێت، "من وەک یاساناسێک ھاوتەریب وەک بریکاری وەزارەتی دادیش ئەو کۆبوونەوەیە بەنایاسایی دەزانم ئەوەش لەداھاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی سەروەربوونی یاسا و بێ متمانەی ھاووڵاتیان بەرامبەر دامەزراوە یاسایی و دادوەریەکان لە ھەرێمی کوردستان."


دەقی راگەیەندراوەکە:

باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری پێشێلی یاسا دەکات
ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لە  باڵاترین دەسەڵاتی دادوەری لەھەرێمی کوردستان لوتکەی بێڕێزیکردن بوو بەرامبەر سەروەری یاسا و کۆی دامەزراوەکان کەوتنە ژێر پرسیارەوەو ھیچ مانایەک بۆ سەروەری یاسا نەمایەوە لە کاتێکدا لە ناو دامەزراوەی دەسەڵاتی دادوەری دا بە ئاشکرا پێشێلی یاسا کرا.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ سوێند خواردنی دوو لە ئەندامانی کۆمیسیاران ئەنجامدراوە تەواو نایاساییە و بەھۆی ئامادەنەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری یان سێ لەسەر چواری ئەندامان وتەواو نەبوونی نیساب بۆ کۆبوونەوە و بڕیاردان ئەوە پێچەوانەی ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دووەمە.

 لەیاسای ژمارە ٢٣ ی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای دەسەڵاتی دادوەری ھەرێمی کوردستان - عێراق ‌لە ماددەی سی و سێیەم لە بڕگەی دوو ھاتووە ئەنجومەن بەلایەنی کەمدەبێت مانگی جارێک کۆببێتەوە سەرۆکیش بۆی ھەیە لە کاتی پێویست داوای کۆبوونەوە بکات و ئەگەر سەرۆک یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەکات بەلایەنی کەم سێ لەسەر چواریی ئەندامانی ئامادەنەبوو، نابەسترێ و بڕیارەکەش بە زۆرینەی ئەندامەکان وەردەگیرێت.

من وەک یاساناسێک ھاوتەریب وەک بریکاری وەزارەتی دادیش ئەو کۆبوونەوەیە بەنایاسایی دەزانم ئەوەش لەداھاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر تەواوی سەروەربوونی یاسا و بێ متمانەی ھاووڵاتیان بەرامبەر دامەزراوە یاسایی و دادوەریەکان لە ھەرێمی کوردستان.

شیلان عارف 
بریکاری وەزارەتی داد


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×