بەهای تمەنی ئێرانی بەردەوامە لە دابەزین
  2024-12-29     


بەهای تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دۆلار بەردەوامە لە دابەزین، بەجۆرێک بەهای 100 دۆلار بە حەواڵە بەرامبەر بە هەشت ملیۆن و 300 هەزار تمەنە، ئەمەش لە رۆژێکدا زیاتر لە 285 هەزار تمەن لە بەهاکەی کەمبووەتەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی  راگەیاند، "سەرەکیترین هۆکار بۆ دابەزینی بەهای تمەن گۆڕانکارییە سیاسییەکانە، گرنگترینیان نزیکبوونەوەی وادەی گرتنەدەستی دەسەڵاتی کۆشکی سپییە لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە، چونکە بەتەواوەتی سیاسەتەکانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە".

گوتیشی، "ئەمساڵ ئێران کورتهێنانی بودجەی هەیە بە رێژەی 46٪، لەگەڵ ئەوەشدا خواستی بازرگانان لەسەر بازرگانیکردن بە تمەنەوە کەمیکردووە، لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی ئێران پاڵپشتیی حەواڵەی دەرەکیی زیادکردووە لەسەر بازرگانان، بەجۆرێک پێشتر نرخی ئاڵوگۆڕ بۆ هەر 100 دۆلارێک بە چوار ملیۆن و 200 هەزار تمەن دانرابوو، بەڵام ئێستا بووەتە شەش ملیۆن تمەن بۆ هەر 100 دۆلارێک".

نۆ ساڵ بەسەر رێککەوتننامەی وڵاتانی پێنج + یەک تێدەپەڕێت و لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا بەهای تمەن بە بەردەوامی لە دابەزیندایە، ئەوە لەکاتێکدایە سەرەتای ئەمساڵ بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر پێنج ملیۆن و 650 هەزار تمەن بووە.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×