دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و دەڵێت: پێویستە چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
ئاوێنە: مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داواکەی ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و گرووپە چەکدارییەکان ڕازیبوون هێرشەکانیان بووەستێنن.
دەشڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا داوایەکی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق كردووە و دەڵێت: پێویستە چەک بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی شاندی ئەمنی عێراق بۆ دیمەشق ئیجابی بووە، هاوکات هۆشداریشیدا لە درووستبوونی حکومەتی پشک پشکێنە لە سووریا هاوشێوەی عێراق.
سەبارەت بە ڕەوشی سووریا دەڵێت: هۆشداریمان بە سووریا داوە لەبارەی پاراستنی مافی کەمینەکان و ڕێگەگرتن لە فراوانبوونی گرووپە چەکدارییەکان.