بەگوێرەی ئاژانسەكان، ئەمڕۆ دوشەممە، گەورەترین كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان لەڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە لە عێراقەوە گەیشتۆتە رۆژئاوای كوردستان.
ئاوێنە: سەرچاوەكان باسیان لەوە كردوە كە لەپاش كەوتنی رژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە، ئەوە گەورەترین كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە كە لە عێراقەوە دەچێتە نێو سوریا.
بەپێی قسەی سەرچاوەكان كاروانەكەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە 60 بارهەڵگر پێكهاتوە كە چەك و تەقەمەنیی و كەلوپەلی لۆجستی هەڵگرتوەو بەرەو بنكەكانی هاوپەیمانیی لە پارێزگاكانی حەسەكەو دێرزور رۆیشتوە.