ژنە کوردێک لە پاڵەوانییەتی لەشجوانی جیهانی پلەی دووەمی بەدەستهێنا
  2024-12-29       862       

دڵخۆش عەبدوڵا ڕایگەیاند، وەک ژنە کوردێک لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی پلەی دووەمم بەدەستهێنا، دەشڵێت، پاڵەوانییەتییەکە بە سەرپەرشتی یەکێتی لەشجوانی (ifbb) لە هیندستان بەڕێوەچوو.

ئاوێنە: دڵخۆش عەبدوڵا، وەرزشوان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سەبارەت بە بەشداری کردنی لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دڵخۆش عەبدوڵا ڕایگەیاند، وەک ژنە کوردێک لە پاڵەوانییەتی لەشجوانی جیهانی پلەی دووەمم بەدەستهێنا، کە تاکە ژنی کورد بووم لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەشداریم لە پێشبێرکێکەدا کردبوو.

دەشڵێت، پاڵەوانیەتەکە بە سەرپەرشتی یەکێتی لەشجوانی (ifbb) لە هیندستان بەڕێوەچوو.

جێگای ئاماژەیە، دڵخۆش عەبدوڵا، وەرزشوانی یاری لەشجوانییە و تەمەنی ٣٣ ساڵە، دانیشتووی شارۆچكەی ڕانیەیە، تا ئێستا بەشداری چەندین پاڵەوانێتی كردووە و پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەستهێناوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×