ئەمڕۆ نرخی نەوت جارێكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و گەورەترین زیانی لە ماوەی چەند مانگێکدا تۆمارکرد، نه‌وتی برێنت به 71.05 دۆلار و نه‌وتی تێكساسیش به 64.83 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئاوێنە: له بۆرسه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نرخی نه‌وتی برێنت 1.92 دۆلار واتا به‌ڕێژه‌ی 2.63% دۆلار دابه‌زی و گه‌یشته 71.05 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مریكاش 1.84 دۆلار واتا 2.76%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته 64.90 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
لەکۆتایی ساڵی 2021ـەوە نرخی نەوت بەو رێژەیەی ئێستا دانەبەزیوە و شارەزایانی دۆخی ئابوریش دەڵێن، ترسی مایەپوچبون کاریگەری لەسەر بازاری وزە دروست دەکات و بەوهۆیەش نرخی کاڵاکان نزم دەبنەوە، ئەوەش ئاماژەیەکی نەرێنییە بۆ نرخی نەوت لە جیهاندا.
نرخی نه‌وتی خاو گه‌وره‌ترین زیانی لە ماوەی چەند مانگێکدا تۆمارکردوه، درەنگانی شه‌وی رابردوش گەورەترین بانکی سویسرا، ی‌و بی ئێس، رایگەیاند، لە گرێبەستێکی گرینگدا کۆمپانیای کرێدیت سویس-ی قەرزدەری ژمارە دوی وڵاتەکەی دەکڕێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا، بانکی ناوەندی ئەوروپا و بانکە ناوەندییە گەورەکانی دیکە بەڵێنیاندا کە نەختینەی بازاڕ بەرز بکەنەوە و پاڵپشتی بانکەکانی دیکە بکەن.
تینا تێنگ، شرۆڤەکاری بازاڕەکانی نەوت لە کۆمپانیای سی ئێم سی رایگەیاند، رێککەوتنی بانکی سویسری و ڕێکارەکانی بانکە ناوەندییەکان متمانەی بازاڕیان گەڕاندەوە، ئەوەش بوە هۆی بوژانەوەی بازاڕ، لەنێویاندا بازاڕەکانی نەوتی خاو و راگرتنی دابه‌زینی زیاتری.