بڕی خستنەڕوی دۆلار بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن بانکى ناوەندى عێراقەوە ئاشكراكراو زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلار خرایه بازاڕهوه، بەراورد بەدوێنێش زیاتر لەهەشت ملیۆن دۆلار خستەڕوى دۆلارى کەمیكردوهو پارهى حەواڵە زیادكراوه.
ئاوێنە: بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكرد، بۆ ئەمڕۆ بڕی 233 ملیۆن 350 هەزارو 995 دۆلاری بەهەردوو شێوەی حەواڵەو کاش خستۆته بازاڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو بڕەی خراوەتەڕوو، 35 ملیۆنو 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاشەو 194 ملیۆنو 550 هەزارو 995 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەکاتى کردنەوەى بازاڕەکانى دراودا، نرخى دۆلار دابەزىو بە157 هەزارو 750 دینار مامەڵەى پێوەکرا، چەند ڕۆژێکیش پێش ئێستا ڕاوێژکارى دارایى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لەپلانیاندایە، بەتێکڕاى رۆژانە 200 ملیۆن دۆلار بخەنە بازاڕەوە.