نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی
  2023-03-13       1816       


بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ئێستا 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رانبه‌ره‌ به‌ 154 هه‌زار و 500 دینار.

ئاوێنه‌: ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ئازاری 2023، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 156 هه‌زار و 750 دیناره‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ئازاری 2023، بانكی ناوەندی عێراق بڕی 215 ملیۆن‌ و 493 هەزارو 281 دۆلاری خستەبازاڕەو بەراورد بەدوێنێ بڕی 26 ملیۆن دۆلار زیاتری خستۆتەڕوو.

بانكەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كۆی گشتی خستنەڕووی دۆلار بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:
بەحەواڵە 147 ملیۆن و 193 هەزار و 281 دۆلار.

بە نەقدی 68 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار.

كۆی گشتی 215 ملیۆن و 493 هەزار و 281 دۆلار.

جێی باسە، دوێنێ بانكی ناوەندی بڕی زیاتر لە 189 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×