وەزارەتی دارایی ڕونکردنەوە لەبارەی دابەشکردنی موچە دەدات
  2023-03-08       1854       

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچەو دره‌نگگه‌یشتنی پاره‌ به‌هه‌ندێ شوێن،  ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت، پارە گەیشتووەتە بانکەکان و موچە دابەشدەکرێت.

ھونەر جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان رايگەیاندـ " ئەمڕۆ دەست کرا بە دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندوستی، دیاره  تەموویلی مووچە بۆ  سلێمانی درەنگ گەیشت، بەڵام  دوای نیوەڕۆ تەمویل و پارە گەیشت و دەستبەدابەشکردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستی سلێمانی کراوەٚ."

جەختی کردەوە پارە گەیشتووەتە بانکەکانی سلێمانی دەست بەدابەشکردنی موچە کراوە.

بەپێی زانیارییەکان لەهەولێرەوە بڕی زیاتر لە 80ملیار دینار بۆ موچەی مانگی شوبا بۆ سڵێمانی نێردراوە.

دوێنی سێشەممە 7/3/2023، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی 2ی 2023ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا ئەمڕۆ چوار شەممە  8/3/2023 دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی 2ی تەندروستی کراوەو ڕۆژی 30/3/2023 بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە بەپێی خشتەی ڕاگەیاندراو موچە دابەشدەکرێت.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×