راوێژكاری دارایی و ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری له بازاڕه‌كاندا به "كاتی" وه‌سف كرد و رایگه‌یاند كه هه‌ر كاتێك گه‌یشته خاڵی هاوسه‌نگی، سه‌قامگیر ده‌بێت.
ئاوێنە: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم، وتی: "پابه‌ندبوونی بانكه ناوخۆییه‌كان به مه‌رج و رێكاره‌كانی پابه‌ندبوونی جیهانی، زیاتر بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌و هه‌ڵئاوسانه‌ی ئێستا له نرخی دۆلار هه‌یه كاتییه و له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به ڕێكاره‌كان، ماوه‌یه‌كی پێویسته تاوه‌كو نرخی دۆلار سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه.
راوێژكاره‌كه‌ی سودانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و بهرزونزمییهی له نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دیناردا رووده‌دات كاتییه و هه‌ندێك كاتی پێویسته تا نرخه‌كه سه‌قامگیر ده‌بێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له عێراق نرخی دۆلار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كان له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه، تاوه‌كوو ئێستا نرخی دۆلار سه‌قامگیر نه‌بووه.