سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا نرخی نەوت كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئاوێنە: بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلارو 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەكساس بە 78 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نیگەرانیی بازرگانان لە زیادکردنی نرخی سودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەوروپا و ئەمریکا لەم مانگەدا، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوتە.