وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق: سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ره‌مه‌زان ئاماده‌یه‌
  2023-02-26       506       

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، سه‌به‌ته‌ی خۆراكی خێزانەکان ئاماده‌یه‌و دابه‌شده‌كرێت.

ئاوێنه‌: لوما هاشم ئه‌لموسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاندووه‌، سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده‌یه‌،  پێنج رۆژ پێش هاتنی ئه‌و مانگه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.

ئه‌لموسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سه‌به‌ته‌ خۆراكه‌كه‌ی مانگی ره‌مه‌زان وه‌كو مانگه‌كانی دیكه‌یه‌، ته‌نها هه‌ندێك پێشنیاز هه‌یه‌ بۆ زیادكردنی مریشك‌و هێلكه‌، "بۆ زیادكردنی به‌شه‌ خۆراك پێویستمان به‌ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی ده‌ڵێت، دابه‌شكردنی سه‌یه‌ته‌ی خۆراكی مانگانه‌، كاریگه‌رییه‌كی گه‌روه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر نرخی خۆراك له‌بازاڕه‌كاندا.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×