سكاڵا لەسەر بانكی TBI لقی سلێمانی تۆمار دەكرێت
  2023-02-26       1003       

پەڕلەمانتارێك لەپەڕلەمانی عێراق ڕایگەیاند بەهۆی ئەوەی ناچنە ژێر باری جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییەكانی بانكی ناوەندی لە خزمەتی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، سكاڵایان لەسەر بانكی TBI لقی سلێمانی پێشكەش بە پارێزگاری بانكی ناوەندی كردووە.

ئاوێنه‌: بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەدا: سكاڵامان پێشكەش بە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد لەسەر بانكی TBI لقی سلێمانی بەهۆی ئەوەی ناچنە ژێر باری جێبەجێكردنی خزمەتگوزارییەكانی بانكی ناوەندی لە خزمەتی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، سكاڵاكەمان دەگەینینە ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر ئەم دۆسیەیە كاری جدی دەكەین.

ئەوەشی خستەڕوو: داوامان لە پارێزگاری بانكی ناوەندی كرد، كە كار بكەن بۆ پێدانی مۆڵەتی فەڕمی بانكی ناوەندی بە بانكی ناوەندی هەرێم/ سلێمانی و بانكەكانی تری سلێمانی جۆری A,B. ئەویش دوای ئەوەی لەگەڵ د. ماكوان بەڕێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم / سلێمانی گفتوگۆمان كرد و لە وەڵامی نوسراوماندا جەختی لە ئامادەیی و پێویستی ئەو پەیوەندییە كردووەتەوە.

ڕوونیشی كردەوە: داوامان لە بانكی ناوەندی كرد وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادار بكاتەوە بەوەی تەواوی زانكۆ ئەهلییەكان قیستی خوێندكاران بە دینار و بە نرخی فەڕمی بانكی ناوەندی وەربگرن.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×