ئەو دەرمانەی لە ئۆزبەكستان 18 منداڵی كوشت، "هاوردەی هەرێم نەكراوە"
  2023-02-14       764       

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەڵێت، ئەو دەرمانەی لە وڵاتی ئۆزبەكستان بوە هۆی گیانلەدەستدانی 18 منداڵ، لە كوردستان بونی نییەو بەهیچ جۆرێك هاوردەی هەرێم نەكراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"لەسەر بڵاوبونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە ناوەخۆ و دەرەوە سەبارەت بە دەرمانێک کە 18 منداڵ لە وڵاتی ئۆزبەکستان گیانیان لەدەستداوە، دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە، ناوی دەرمانەکە  (Dok-1Max syrup)کە لە وڵاتی هیندستان بەرهەمهاتوە لەلایەن کارگەیەک بەناوی Marion Biotech."

وتوشیەتی"ئێمە دوای بە دواداچونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتیانمان ڕونی دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لەکوردستان بونی نییەو بەهیچ جۆرێک هاوردەی کوردستان نەکراوەو هیچ بەرهەمێکی ئەو کارگەیە لە هەرێمی کوردستان نییەو ڕێگەپێدراو نییەو کارگەکەش تۆمار نەکراوە."

سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ١٨ منداڵە، بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی جۆری دەرمان وتویەتی، هۆكارەكەی "دەگەڕێتەوە بۆ بونی ماددەیەکی ژەهراوی بەناوی Ethylene glycol  لەناو دەرمانەکە کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی لەش بەتەواوی."

دەقی راگەیەندراوەكە:

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان..

هاوڵاتیانمان ئاگاداردەکەینەوە لەسەر بڵاوبونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە ناوەخۆ و دەرەوە سەبارەت بە دەرمانێک کە ١٨ منداڵ لە وڵاتی ئۆزبەکستان گیانیان لەدەست داوە دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە، ناوی دەرمانەکە  (Dok-1Max syrup)کە لە وڵاتی هیندستان بەرهەم هاتوە لەلایەن کارگەیەک بەناوی Marion Biotech.

ئێمە دوای بە دواداچونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتیانمان ڕونی دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لەکوردستان بونی نییەو بەهیچ جۆرێک هاوردەی کوردستان نەکراوەو هیچ بەرهەمێکی ئەو کارگەیە لە هەرێمی کوردستان نییەو ڕێگەپێدراو نییەو کارگەکەش تۆمار نەکراوە.

سەبارەت بە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەم ١٨ منداڵە دەگەڕێتەوە بۆ بونی ماددەیەکی ژەهراوی بەناوی Ethylene glycol  لەناو دەرمانەکە کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی لەش بە تەواوی.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتییانمان لە کوردستان کە بەردەوام لە بەدواداچونی ورد و زانستییانە دایە سەبارەت بەم بابەتە لەناو دەرمانخانەکان و کۆگاکانی دەرمان بە مەبەستی بنبڕکردنی دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×