بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئاشكرایكرد، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەك لە سنوری پارێزگای كەركوك رویداوە كە گوڕەكەی 3.2 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 1:12 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتی شاری كەركوك ریداوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، چەقی بومەلەرزە 30 كیلۆمەتر لە شاری كەركوكەوە دور بوەو بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر رویداوەو گوڕەكەی 3.2 پلە بوە بە پێوەری رێختەرو هاوڵاتیان هەستیان پێ نەكردوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێش بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.1 لە دوری 36 كیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای كەركوك رویداوەو هاوڵاتیان هەستیان پێكردوە.