رێباز حەملان: ئەوەی لەبارەی مووچەوە رێکدەکەوین لەسەری دەبێتە بنەمای هەر 12 مانگەکە
  2025-01-31       211       

رێباز حەملان رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و بەغداد ئیجابی بووە، ئەوەی لەبارەی مووچەوە رێکدەکەوین لەسەری دەبێتە بنەمای هەر 12 مانگەکە

ئاوێنە: رێباز حەملان بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەفدی هەرێم و بەغداد باس لە لیستی مووچەی مانگی یەک و لیستی خانەنشینی کرا، لەسەر لیستی خانەنشینی تێبینییەک هەبوو لەسەر ئەوەی ئەوەی لە رابردوودا حکومەتی هەرێم خانەنشینی کردوون لەسەر خەرجی خۆی بووە، ئەوانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

باسیلەوەشکرد، کۆبوونەوەکە سبەینێش بەردەوامی دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو تێبینیانەی کە هەبوون سبەینێ چارەسەری بکەن و بگەینە رێکەوتن.

جەختیشیکردەوە، بە گشتیی کۆبوونەوەکە ئیجابی بوو، ئەوەی سبەینێ لەسەر رێکدەکەوین دەبێتە بنەما بۆ هەر 12 مانگەکەی ئەمساڵ.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×