سزا بۆ بەشێك لە چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركرا
  2023-02-08       399       

ئەنجومەنی باڵای دادوەی، رێكاری یاسایی بەرامبەر بەو چالاكوانانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگرێتەبەر كە بابەتی نەشیاو بڵاودەكەنەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فەرمانیكرد رێكاری یاسایی بەرامبەر بە هەموو ئەو بەكارهێنەر و چالاكوانانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بابەتی نەشیاو بڵاودەكەنەوە بگیرێتەبەر.

بەپێی فەرمانەكە، گەر ناوەڕۆكی هەر بابەتێكی سۆشیاڵ میدیا “بەدئاكارانە” بێت و زیان بە هاوڵاتییان بگەیەنێت و دژ بە داب و نەریتی باو و گشتی بێت، ئەوا خاوەنی بابەتەكە بەپێی ماددە و بڕگە یاساییەكان سزادەدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×