بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوەو لە كۆبونەوەكەدا دەنگ بە كاندیدانی هەردو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو وەزارەتی ژینگە بدرێت كە لە پشكی كوردن.
ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق، كارنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەی داهاتوی خۆی بڵاوكردەوە كە لە چەند بڕگەیەك پێكدێت و دیارترینیان دەنگدانە بە تەواوكردنی كابینەی حكومەتی نوێی عێراق.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە دانیشتنەكەدا دەنگ دەدرێت بە كاندیدانی هەردو وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو وەزارەتی ژینگە كە پشكی كوردن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان بەنگین رێكانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو هەروەها یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نزار ئامێدی بۆ وەرگرتنی پۆستی ژینگەی عێراق كاندیدكردوە.
رۆژی (28ـی تشرینی دوهمی 2022)، له كۆبونهوهی لایهنه بهشداربوهكانی هاوپهیمانی ئیدارەی دهوڵهتدا كە له بهغدا بەڕێوەچو، رێككهوتنكرا لهسهر پڕكردنهوهی پۆسته بهتاڵهكانی كابینهكهی سودانی.
