محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڕێنمایی بریكاری وه‌زیری دادی كرد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌كانی جوتیاران پێكبهێنێت و داواش له هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ده‌كرێت، دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌ژیری مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی، محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌دواداچونی بۆ بارودۆخی ئه‌و ڕوداوه كرد كه دوێنێ له پارێزگای كه‌ركوك ڕویدا، ئه‌وه‌ش دوای ڕێگریكردن له جوتیاران له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی باڵا كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌خۆبگرێت بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچون بۆ سه‌رجه‌م روداوه‌كان بكه‌ن.
سودانی ڕێنمایی "ناردنی بریكاری وه‌زیری دادی بۆ پارێزگای كه‌ركوك كرد به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست سه‌باره‌ت به‌و زه‌ویانه‌ی له‌ناوچه‌ی هاوبه‌شی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستاندان".
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربازی داوای له "هێزه ئه‌منییه‌كانی سوپا، ناوخۆ، پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان كردوه، پابه‌ندی یاسا و ڕێنماییه‌كان بن، دان به‌خۆیاندا بگرن و ژیرانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رفه‌ته پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی له چاوه‌ڕوانیدان و ماسی له ئاوه پڕ له كێشه‌كاندا ده‌گرن".
شانه‌ی راگه‌یاندنی داوای له "هه‌مو لایه‌نه‌كان و هێزه سیاسییه‌كان كردوه، كه حیكمه‌ت و هێمنیی خۆیان نیشان بده‌ن، ئه‌وله‌ویه‌ت بده‌ن به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌یی، پابه‌ندی یاسا و ده‌ستور بن، هه‌روه‌ها كار بۆ پاڵپشتی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن له پاراستنی هه‌مو ده‌ستكه‌وته ئه‌منییه‌كان و ئامانجه هاوبه‌شه نیشتمانییه‌كان".