كامەران عومەر‌و سامان عومەر كۆنسێرت دەكەن
  2019-01-12       3443       

ئامادەكارییەكانی هەردو هونەرمەندی برا كامەران عومەر‌و سامان عومەر بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێك بەردەوامە، چاوەروانیش دەكرێت دوای دابرانێكی زۆر جارێكی تر كامەران عومەر بە هەوادارانی شاد ببێتەوە، ئەو دو هونەرمەندە ئاشكرای دەكەن داهاتی كۆنسێرتەكەیان بۆ كاری خێرخوازی دەبێت.


ئاوێنە: لەمیانی كۆنگرەیەكی هاوبەشدا هونەرمەندان كامەران عومە‌و سامان عومەر رایدەگەیەنن وابریارە لەرۆژی 1-3-2019 لەهۆڵی سپی كۆنسێرتێكی گۆرانی ئەنجام بدەن، لەكۆنگرەكەدا سامان عومەر وتی "دوای ماوەیەك لەدابرانی بریارمانداوە لەگەڵ كامەرانی برام لەشاری سلێمانی كۆنسێرتێك ئەنجام بدەین"، كامەران عومەریش رایدەگەیەنێت پارە‌و داهاتی كۆنسێرتەكەیان بۆ كارێكی خێرخوازی دەبێت.

 
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×