لەساڵانی شەستەکاندا، پیاوێکی ڕوخۆشو کەمدو لەشاری سلێمانیدا هەبووه کە بە "کەڕەی شەربەت" بانگیان کردووه، ئەو ناوە زۆر زو بەشاردا بڵاوبوهوە.
ئەو هەرگیز بەو نازناوە توڕە نەبووه. پیاوێکی پۆشتەو کاسبو بێوەیی بووه. خەڵکیی خۆشیان ویستووهو شەربەتیان لێکڕیوه.
نازناویی کەڕەی شەربەتیان لەبری ناوی خۆی بهسهردا بڕیوهو بەکەڕەی شەربەت بانگیان کردووە، نرخی هەر پەرداخێک لەشەربەتەکەی بەپێنج فلس بووه.
ههر كهسێك رەخنەی لێگرتبێت لەشەربەتەکەی ئەو خۆی کەڕو بێدهنگ کردووه. وەک بڵێی گوێی لێنیەو بێئاگایە.
بۆیە لەشاری سلێمانیدا ئەم جۆرە دەڕبڕینە وەکو پلارو توانجو گازندە بۆ کەسێ بەکاردەهێنرێت کە خۆی بۆ هەمو شتێ لەگێلی بدات. یان لەکاتی خۆیدا ئامانەتێک نەگەڕێنێتەوە، یەکسەر پێی ئەڵێن دیسانەوە خۆی کرد بە "کەڕەی شەربەت".
تێبینی:
چەند گێرانهوهیهكی جیاواز لەم چیرۆکەدا هەیە، لەوانە:
١- هەندێک دەڵێن ئەوە کەسێکی تر بووە بەناوی فەریقە کوێرو ماستاوی فرۆشتووەو خۆی لەباقیات کەڕ کردووە نەک کەڕەی شەربەت فرۆش بو بێت.
٢- دەڵێن کەڕەی شەربەت فرۆش هەبووە لەسلیمانی، بەڵام ئەو سیفەتەی نەبووە کە خۆی گێل بکات لەدانەوەی باقی پاره.
لهتۆره كۆمهڵایهتییهكانهوه وهرگیراوه