شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
  2022-04-16       344       

كەشناسێكی كورد پێشبینی دەكات لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوەو پلەكانی گەرما بەڕێژەی 7 تا 10 پلەی سیلیزی بەرزببنەوە.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، كەشناسی كورد، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"رۆژی دوشەممە 18/4/2022 بارستە ھەوایەکی فێنک لە کیشوەری ئەوروپاوە ناوچەکانی وڵاتی میسر و لیبیا لە باکوری کیشوەری ئەفریقا ئەگرێتەوەو لە ئەنجامدا پاڵدەنێت بە بارستە ھەوای گەرمی ئەم ناوچانەوە بە ئاڕاستەی وڵاتانی سعودیەو عێراق و سوریا، بۆیە لە رۆژی دوشەممەوە تا رۆژی چوارشەمە 20/4/2022 ناوچەکانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی گەرما بەتایبەت لە رۆژی سێشەممەدا چەقی ئەم بارستە ھەوا گەرمە لەسەر ناوچەکە ئەبێت و پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەرێژەی 7 تا 10 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە بەراورد بە ماوەکانی ئێستاو ڕابردو."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ نێوان 32 تا 36 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوەو لەناوچەکانی سنوری گەرمیان و ناوچە نزمەکاندا بۆ نێوان 35 تا 38 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوەو کەشێکی تاڕادەیەک گەرم ھەستپێدەکرێت بەھۆی بونی شێیەکی کەم لەگەڵ ئەم بارستە ھەوایەدا و ئاسمانی ناوچەکەش بەزۆری ساماڵ و ھەندێک کات بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو ئەگۆرێت .

ئاراس جەبار هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە کاریگەری ئەم بارستە ھەوا گەرمە لە رۆژی چوارشەممەوە کەمدەبێتەوەو پلەکانی گەرما بەچەند پلەیەکی کەم نزمدەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×