ئاوات بۆكانی، بە فیشەك دو هاورێی خۆی بریندار دەكات
  2019-01-10       3767       

هونەرمەندی میللی، ئاوات بۆكانی بە فیشەك دو هاورێی خۆی بریندار دەكات‌و بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێت‌و پۆلیسیش بەدوایدا دەگەرێت.


ئاوێنە:  ئاوات بۆكانی، هونەرمەندی میللی بەمەبەستی گەشت‌و سەیران لەگەڵ خەزوری‌و دو هاورێی دەچنە سەیرانگای چنارۆكی سەر بە قەزای كۆیە، بەڵام لەوێ‌ بەهۆی دروستبونی دەمەقاڵێی ‌و كێشە لەنێوانیان ئاوات بۆكانی تەقە لە دو هاورێی خۆی دەكات‌و بەهۆیەوە بریندار دەبن، لەئێستاشدا هەردو هاورێ‌ بریندارەكەی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی كۆیە.


دوای تەقەكردن‌و بریندار كردنی هەر دو هاورێكەی هونەرمەندی میللی، ئاوات بۆكانی بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵدێت، لە ئێستاشدا هێزەكانی پۆلیس پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ روداوەكە كردوەتەوە‌و لەگەرانیش بە دوای تۆمەتبارەكەدا بەردەوامن.

 

ئاوات بۆكانی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و نیشتەجێی باشوری كوردستانە و هەوادارێكی زۆری هەیە لەبواری هونەری گۆرانی وتنی میللی.

 
 

صورة ذات صلة

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×