قوباد تاڵەبانی: خۆشحاڵبوم بەدیدارم لەگەڵ ئەژی ئەمین، بەرپرسی دەزگای زانیاری
  2022-02-24       1343       

لەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دورخستنەوەی ئەژی ئەمین لە پۆستی سەرۆكی دەزگای زانیاری، بەڵام قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجومەنی وەزیران چاوی بە ناوبراو كەوتوەو وەك بەرپرسی دەزگای زانیاریش ناوی هێناوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سۆشیال میدیا وا بڵاوکرایەوە کە ئەژی ئەمین، لە پۆستی سەرۆکی دەزگای زانیاری دورخراوەتەوەو و بە فڕۆکەی تایبەت بەرەو هەولێر هەڵاتوە.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەڵام كەمێك لەمەوبەر  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی خۆی و ئەژی ئەمین، نوسیویەتی"خۆشحاڵبوم بە دیدارم ئەمڕۆ لەگەڵ مامۆستا ئەژی، بەرپرسی دەزگای زانیاری هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران."

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×