ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا توركیا رایگه‌یاند، له‌دیداره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێی ڕاگه‌یاندوه، "بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی گازی سروشتی، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان گفتوگۆ ده‌كات".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئۆكرانیا له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نوساندا، سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندوه، "دۆستایه‌تیمان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی زۆر زۆر جیاوازه و په‌یوه‌ندی نێوانمان له‌ئاستێكی به‌رزدایه".
سه‌باره‌ت به گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ردۆغان ئاشكرایكردوه، "نێچیرڤان بارزانی هه‌مو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی گازی سروشتیی و پێی راگه‌یاندم، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌وباره‌یه‌وه هه‌وڵ و گفتوگۆكانی ده‌ستپێده‌كات".
له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌كردوه، "هه‌رچه‌ند نێچیرڤان بارزانی له باكوری عێراقیش بێت ئێمه گفتوگۆمان له‌سه‌ر پرسی عێراق و دواین پێشهاته سیاسیی و ئه‌منیه‌كان كرد".