فەلسەفەی 'هەگبەی زانین'ی د.ساماڵ مانیی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکرێتەوە
  2019-05-26       3087       

ئا: ئاوێنە

هەگبەی زانین، پرۆژە نوسینێکی فەلسەفی د. ساماڵ مانییە، لەسێ کتێب پێکهاتون و ساڵی (٢٠١٨) دوو کتێبیان لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە، بابەتەکانی هەرسێ کتێبەکە لە ناو قوڵایی پرسی 'زانین' دان لە بواری فەلسەفەدا. هەر یەک لەو کتێبانە وەک کتێبێکی سەربەخۆ نوسراون و هەریەکەیان لە پەرشێکی پیستیمۆلۆجیدا پرسی 'زانین' تاووتوێ دەکەن، کتێبی یەکەم و دووەمی 'هەگبەی زانین'  پار لە باشوری کوردستان بڵاوکرانەوە، ئەمساڵ  گەیشتنە رۆژهەڵاتی کوردستان و  لە لایەن کتێبخانەی مادیار چاپدرانەوە و بڵاودەکرێنەوە.

هەموو کتێبەکانی 'هەگبەی زانین' لە پانتایی فەلسەفەی ئەنەلەتیکدان ومەسەلەی زانین و کێشە و گرفتەکانی زانین دەردەخات و نەخشەیەک بۆ پرسی 'زانین' پێکدەهێنێت لە فەلسەفەدا. خوێندن و دیبەیتی فەلسەفەی ئەكادیمی، لە ئاستی زانكۆكانی بەریتانیاو ئەمەریكاو ئەوروپاوە دەگەیەنێتە بەردەستی خوێنەری كورد، له ‌ناو ماڵەكانی خۆیانداو لە زانكۆكانی كوردستاندا. هەموو سەرچاوەکانی بە زمانی ئینگیلیزیە، باسەكان كورت و پوختن و بە زمانێكی ڕوون نووسراون، بەڵام لە ناوەرۆكی تێزو ئارگیومەنتە فەلسەفییەكانی كەم نەكردوونەتەوە و ئاستی بەرزی فەلسەفەی ئەكادیمی پاراستووە. هەموو کتێبەکانی 'هەگبەی زانین' سەرچاوەیەكی فەلسەفەین، هەم بۆ خوێندكاری فەلسەفەی ئەكادیمی لە سەر ئاستی زانكۆكان و خوێندنی باڵا، هەم بۆ هەر كەسێك كە لە ماڵەوە بیەوێت وەك كۆرسێك لە بواری فەلسەفەدا لەسەر پرسی 'زانین' بیەوێت بخوێنێتەوە.
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×