2019-05-25   2632     
وەرگێڕ: ھێمن ئەحمەد
تێکسەس پێشەنگی وڵات بووە لە ژمارەی خنکاندن (لە سێدارەدان) لەوکاتەوەی سزای مردن دەستی پێکردووە لە ولایەتە یەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٧٧ وە.
کالیفۆنیا گەورەترین ڕیزبەندی سزای مردنی تاوانبارانی ھەبووە کە دەگەیشتە (٦٦٠) کەس لە ساڵی ٢٠٠٧ کە ڕیزبەندی تێکسەس دەگەیشتە (٣٩٣) کەس لەھەمان کاتدا .
لە ساڵی ٢٠٠٥ شەست کەس لە شانزە ولایەتی جیاجیادا خنکێنران . شانزە کەس لە تێکساس. پێنج کەس لە ھەر ولایەتێکی ئیندیانا و میزۆری و کارۆلۆینای سەرو . چوار کەس لە ھەر ولایەتێکی ئۆھایۆ و ئەلەباما و ئۆکلاھۆما وە سێ کەس لە ھەر ولایەتێکی جۆرجیا و ..... .....ھتد .
ھەموو خنکاندنەکان بە کوتانی کوشندە بووە (lethal injection ) بووە .
لەکاتێکدا بۆ ساڵی ٢٠٠٧ سیوحەوت ولایەت و سوپای ئەمریکا و حکومەتی فیدراڵی داوایان کرد سزای مردن بایاسا بکرێت بە (کوتانی کوشندە) .
(١٠) ولایەت ڕێگە بە خنکاندن دەدات بە ( کردەی کارەبایی electrocition ). (٥) ولایەت خنکاندن بە (ژوری گازی gas chamber) . (٢) ولایەت خنکاندن بە (ھەڵواسین hanging ) . (٢) ولایەت کوشتن بە ( گوللەبارانکردن firing squad ) . ولایەتی (یوتا) ڕێگەی بە گوللەبۆرانکردن دەدا تەنھا بۆ ئەو بەندیانەی کە بە یاخیبو و چەتە دیاریکرابوون لەلایەن ولایەتەوە .
لە ولایەتی تێکسەس ھەڵواسین ئامرازی خنکاندن بوو لەنێوان ساڵانی ١٨١٩ - ١٩٢٣ . ولایەتەکە دەسەڵاتی ھەبوو لە بەکارھێنانی (کورسی کارەبایی ) لە ١٩٢٣ و ڕیزبەندی جێبەجێکردنی ھەموو خنکاندنەکانی دەکرد لە ولایەتەکە.
تێکسەس دەستنیشانی ( کوتانی کوشندە ) ی کرد وەک ئامرازێکی خنکاندن لە ساڵی ١٩٧٧. یەکەم خنکاندن بەم شێوازە جێبەجێکرا لە ٧ ⁄ ١٢ ⁄ ١٩٨٢ کە ناوی (Charlie Brook) بوو ، سزای خنکاندنی بەسەردا سەپێندرا بۆ تاوانی ڕفاندن و کوشتنی (Fort Worth) کە فیتەری ئۆتۆمۆبیل بوو.
پێکھاتەکانی دەرزی کوشندە :
یەکەم : Sodium thiopent پێدراوێکی کوشندەیە ، ھێوەرکەرەوەی کەسەکەیە.
دووەم : Pancuronium bromide خاوکەرەوەی ماسولکەکان ، تێکشکێنەری سیەکان و ناوپەنچک .
سێیەم : Potassium chloride وەستێنەری لێدانی دڵ .
پڕۆسەی (کوتانی کوشندە) بەنزیکەی حەوت دەقە دەخایەنێت وە تێچوی دەرمانی بەکارھێنراوی ھەر خنکاندنێک دەکاتە نزیکەی ١٠٠ دۆلار.
جارێک لەکاتی جێگیرکردنی کانۆلای کوتانەکە لە قۆڵی ڕاستی تاوانبارێکی ڕەشپێست بەناوی (Raymond Landry) شوێنی خۆی نەگرت و دەرچوو ، گیراوەکە بەھەوادا بڵاو بۆوە و پڕۆسەکە وەستێنرا . چواردە دەقەی خایاند بۆ دانانەوەی دوبارەی دەرزی کوتانی کوشندە و دەستپێکردنەوەی خنکاندن.
کاربەدەستان لۆمەی دواکەوتنی کێشە میکانیکیەکەیان کرد لە لایەن بەکارھێنەران و ئامادەکەرانی پڕۆسەی کوتانەکە.
لە کتێبی
Texas Death Row
by Bill Crawford