عه‌ره‌فات له‌لای زۆربه‌ی دانیشتوانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراوه، ئه‌م پیاوه كه رۆژگارێك به‌ره‌مزی تێكۆشانی فه‌له‌ستینیه‌كان داده‌نرا، زۆرجار سەرکردەکانی كوردستان به‌راورد ده‌كرێت.
یاسر عه‌ره‌فات چۆن ژیا؟
«یاسر عه‌بد ره‌به» كه ئه‌مینداری ئێستای لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی رێكخراوی ئازادیبه‌خشی فه‌له‌ستینه، ماوه‌ی 35 ساڵ یه‌كێك له‌ڕاوێژه هه‌ره نزیكه‌كانی عه‌ره‌فات بوو، ئه‌و له‌و تیمه بچوكه‌دا بوو كه عه‌ره‌فات له‌بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كاندا پرس‌و رای پێدهكردنو به‌شداری گرنگترین كۆبوونه‌وه‌كانی عه‌ره‌فات له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهاندا ده‌بون. ده‌قی ئه‌و گفتوگۆیه له‌رۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌ندا به‌هه‌شت ژماره بڵاوكرایه‌وه، كه غه‌سان شربلی رۆژنامه‌نوس له‌گه‌ڵ یاسر عه‌بد رهبهدا سازی كرد بوو سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ههڵسوكهوتو قۆناغه گرنگه‌كانی ژیانی «یاسر عه‌ره‌فات».
ئاوێنه ئه‌م راپۆرته‌ی ده‌رباره‌ی عه‌ره‌فات له‌و گفتوگۆیه‌وه بۆ خوێنه‌رانی ئاماده كردووه.
عه‌ره‌فات.. پاره‌و ده‌سه‌ڵات
یاسر عه‌ره‌فات «ئه‌بو عه‌مار» یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده وریایانه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی خه‌باتی چه‌كداری‌و سیاسی فه‌له‌ستینه‌وه به‌رابه‌رایه‌تی رێكخراوی ئازادیبه‌خشی فه‌له‌ستین، هه‌ستی به‌وه كردووه كه «پاره» گرنگترین كۆڵه‌كه‌ی سیاسهتو قایمكردنی ده‌سه‌ڵاتیشه. ئه‌و وه‌ك زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵاتیش تا دوا سنووری تینوێتی، تینوی ده‌سه‌ڵات بووه. یاسر عه‌بد ره‌به ده‌ڵێت «گرفتی یاسر عه‌ره‌فات ئه‌وه بوو كه پێیوابوو باشترین وتوێژكاره، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشیوابوو باشترین عه‌سكه‌ری‌و باشترین سیاسی‌و باشترین ئیداریی‌و سوارچاكی هه‌موو بواره‌كانه. عه‌ره‌فات له‌پرۆسه‌ی مفاوه‌زاتدا به‌ته‌نگ جوگرافیاوه نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌و په‌رۆشی چه‌سپاندنی دهسهڵاتو زیادكردنی سهلاحیاتهكانی بوو.. به‌ڵام به‌لای ئیسرائیلییه‌كانه‌وه زه‌وی لهئهولهویهتدا بوو، له‌به‌رئه‌وه له‌ڕووی بایه‌خه‌وه زۆرجار ده‌سه‌ڵات به‌لای ئێمه‌وه ده‌كه‌وته پێش زه‌وییه‌وه. یاسر عه‌ره‌فات ده‌یویست ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی دارایی‌و كۆنتڕۆڵی ته‌واویشی به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی داهاتو ته‌سه‌روف كردنیدا هه‌بێت به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی رۆڵ‌و نفوزی خۆی. ده‌یویست تاكه خاوه‌نی بڕیار بێت له‌مه‌سه‌له داراییهكانو رۆڵی سه‌ركردایه‌تی كردنی پێسپێردرێت.. لهرێككهوتننامهی قاهیره‌دا داوای ئه‌وه‌ی ده‌كرد نازناوی «سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی» پێبده‌ن، چونكه رێككه‌وتننامه‌ی ئۆسلۆ ئه‌م نازناوه‌ی پێنهدابو.. به‌لای ئه‌وه‌وه داستانه مه‌زنه‌كه ئه‌وه بوو كه نازناوی «سه‌رۆك»ی پێبدرێت.. ئه‌و كه بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتبوو سه‌رۆكی هه‌موو داموده‌زگا گرنگه‌كانی فه‌له‌ستین بێت، به‌وه رازی نه‌ده‌بوو ئه‌من له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك جیا بكرێته‌وه‌و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان یه‌كبخرێنه‌وه‌و بدرێت به‌حكومه‌ت.. كه زیاتر له‌دوانزه ده‌زگای ئه‌منی دامه‌زراندبوو كه زۆربه‌یان هه‌ر خه‌ریكی ململانێی یه‌كتر بوون..».
سه‌باره‌ت به‌گرنگی پاره‌ش لای عه‌ره‌فات، عه‌بد ره‌به ده‌ڵێت «عه‌ره‌فات پاره‌ی وه‌ك ئامرازێكی سیاسی به‌كارده‌هێنا، ئاسایی بوو به‌لایه‌وه مه‌لایین دۆلار خه‌رج بكات له‌خزمه‌ت مه‌رامێكی سیاسی دیاریكراودا، به‌لای عه‌ره‌فاته‌وه پاره هیچ نرخ‌و قورساییه‌كی نه‌بوو.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی لا گرنگ بوو كه پاره‌ی له‌بن ده‌ستدا بێت‌و به‌ئاره‌زوی خۆی تهسروفی پێوه بكات، بۆیه له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی پاریس‌دا كه به‌مه‌به‌ستی كۆمه‌ك كردن به‌ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی ساز كرا بوو، رابینی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل پێیوت: جه‌نابی سه‌رۆك، رێگه‌م بده ئامۆژگارییه‌كت بكه‌م‌و تكایه ئه‌مه به‌ئامۆژگاری دوژمن تێمه‌گه. هیچ وڵاتێك نیه له‌جیهاندا به‌ئه‌ندازه‌ی ئێمه نزیك‌و هاوپه‌یمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بێت كه ساڵانه چه‌ند بلیۆنێك دۆلارمان ده‌داتێ، به‌ڵام له‌كۆتایی هه‌موو ساڵێكدا وه‌فدێك له‌كۆنگرێسه‌وه ده‌نێرن بۆ وردبینی‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵمان سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی سه‌رفكردنی هه‌تا دوا دۆلاری. ده‌بێت راپۆرتیان بدهینێو بۆیان ئاشكرا بكه‌ین. وا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كه‌ن كه نزیكترین كه‌سین لێیانه‌وه، ئیتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ تۆدا چۆن بن؟ كه‌واته له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆت پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌چاو بكه سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمهكانهدا.. به‌ڵام عه‌ره‌فات ئه‌م قسانه‌ی نه‌ده‌چوو به‌گوێدا..»له‌كاتێكدا عه‌بد ره‌به ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئهبوعهمار زۆر هه‌ست ناسك بوو له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیدا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی ده‌وترێت، ده‌ڵێت «یاسر عه‌ره‌فات ئیدمان ببوو له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه، رۆحی ده‌رهێنا بووین به‌هۆی زۆری كۆبوونهوهكانیهوهو درێژهكێشانیانهوه.. عه‌ره‌فات خوێنه‌رێكی باش نه‌بوو ته‌نها راپۆرته ئهمنیو سیاسییه‌كانی ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام گوێگرێكی نایاب بوو..»
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت «كێشه‌ی عه‌ره‌فات ئه‌وه بوو كه وتوێژكارێكی كارامه نه‌بوو لهمفاوهزاتدا.. زۆرجار له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه ره‌سمیه‌كاندا كه دانیشتنی نهێنی ده‌كران، شه‌معون پێرێز سوور بوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌فات به‌دووقۆڵی دابنیشن، ئه‌و فێڵی لێده‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی بهعهرهفاتی ده‌وت: جه‌نابی سه‌رۆك، تۆ سهرۆكیت، به‌ڵام من وه‌زیرێكی ده‌ره‌وه‌ی داماومو مهرجهعیهتم هه‌یه، تۆ ده‌توانی بڕیار بده‌یت، من ناتوانم، تۆ خاوه‌نی بڕیاری رههاو گه‌وره‌یت. واته هه‌میشه دوای ئه‌وه‌ی خاڵی لاوازی ئه‌ویان ده‌دۆزیه‌وه، ئیشیان له‌سه‌ر ده‌كرد كه ئه‌ویش (خۆشه‌ویستی یاسر عه‌ره‌فات بوو بۆ ده‌سه‌ڵات)و ده‌یانویست له‌م خاڵه‌دا مساوه‌مه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر قایمكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا، جوله‌كه‌نشینه‌كان به‌رفراوان بكه‌نه‌وه. ئه‌مه مه‌ترسیدارترین خاڵ بوو، یاسر عه‌ره‌فات هه‌ندێجار كه ده‌چووه مفاوه‌زاته‌وه جوگرافیای ئه‌و شار‌و ناوچانه شاره‌زا نه‌بوو مفاوه‌زاتی له‌سه‌ر ده‌كردن».
عه‌بد ره‌به باس له‌وه ده‌كات كه عه‌ره‌فات بێ ئه‌ندازه شه‌یدای موماره‌سه كردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه‌و ده‌ڵێت: «له‌دوا رۆژه‌كانی ژیانیدا كه له‌باره‌گای رامه‌ڵادا گه‌مارۆ درا بوو، چه‌ند كاتژمێرێكی بهخهوتویو بورانه‌وه به‌سه‌رده‌برد، قه‌باره‌ی تۆزێكی مابۆوه‌و ته‌ندروستی ته‌واو تێكچوو بوو، ده‌ترسا له‌وه‌ی گه‌ر بچێته ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ر كردن، دواتر ئیسرائیلییه‌كان رێگه‌ی نه‌ده‌ن بگه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌نجام پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیلییه‌كان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر چوونی بۆ ده‌ره‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی نواند، له‌سه‌ر پێشنیاری پزیشكه‌كانی به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردن گواسترایه‌وه بۆ فه‌ره‌نسا.. له‌وكاته‌دا كه بێواس له‌سه‌ر سوچێكی پێخهفهكهیدا كه‌وتبوو، پێمانوت: تۆی لێنه‌بیت ئه‌بو عه‌لا حكومه‌ت به‌ڕێوه دهباتو ئهبومازنیش سكرتێری رێكخراوی ئازادی به‌خشی فه‌له‌ستین دهبێو مهرجهعهكهشمان ئهبوعهمار تۆیت كه راپۆرتت بۆ ده‌نێرین. واته دڵنیامان كرده‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و لێره نه‌بێت گۆڕان به‌سه‌ر هیچ شتێك‌دا نایه‌و ئه‌م دۆخه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. كه‌چی دوای ئه‌وه‌ی به‌جێمانهێشت، زانیمان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌وره ئه‌فسه‌ره‌كانی بانگ كرد بوو، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگیشدا بوو، پێیوتبوون: كاتێك كه من لهپاریسم ئه‌مر له‌هیچ كه‌سێكه‌وه وه‌رناگرن. راپۆرتم بۆ دهنێرنو به‌ته‌له‌فون فه‌رمان له‌منه‌وه وه‌رده‌گرن».
عه‌ره‌فات لهگهمارۆدا
به‌رده‌وامبوونی حه‌ماس له‌سه‌ر كاره خۆكوژییه‌كان، بوونه هۆی گه‌مارۆخستنه سه‌ر عه‌ره‌فات له2002دا، كه تا كاتی مردنی‌و گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پاریس له2004دا درێژه‌ی كێشا. عه‌بد ره‌به ده‌ڵێت: «عه‌ره‌فات حه‌زی له‌گه‌مارۆدان بوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی لهگهمارۆداندا ده‌دره‌وشایه‌وه. له‌سایه‌ی قه‌یراندا هه‌ستی ده‌كرد كه جێی سهرنجو بایه‌خه، له‌و كاتانه‌دا گوڕ‌و تینێكی سه‌یری تیا بوو بۆ كاركردن‌و تێكۆشان.. دوای تێپه‌ڕینی دوو مانگ به‌سه‌ر گهمارۆدرانیدا له‌باره‌گای ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیدا لهرامهڵا، رێگه‌یان دام بچمه لای.. رامه‌ڵا تانكی ئیسرائیلی گرتبووی، رێگه وێران‌و پڕ لهخۆڵو خاشاك، ته‌لی دڕكاوی، پیس‌و پۆخه‌ڵی بوو، كه چووینه بارهگهكهوه، بۆنێكی كوشنده‌ی لێوه‌ده‌هات، ئاو له‌و شه‌ش توالێته بڕا بوو كه سه‌دان كه‌س به‌كاریان ده‌هێنا.. كاتێك چووینه لای عه‌ره‌فات نهفاكسو نهتهلهفونو نه‌كه‌سێك په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كرد، كه‌چی له‌و كاته‌شدا ده‌یویست ئه‌و ئینتباعهمان بداتێ كه ئه‌و سهرۆكهو له‌هه‌موو له‌حزه‌یه‌كدا رۆڵی سه‌رۆكایه‌تی خۆی ده‌بینێ.. نوسینگه‌كه‌ی تاریك‌و بۆنێكی كوشنده‌ی لێدههاتو په‌نجه‌ره‌كان داخرا بوون، ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه له‌و حاڵه تراژیدیایه‌دا ده‌ژیا.. سه‌ردانه‌كانمان چه‌ند جارێك دووباره بۆوه‌و ده‌یانهێشت جانتا له‌گه‌ڵ خۆمان به‌رین، من جگه‌ره‌م بۆ پاسه‌وانه‌كانی ده‌برد، ده‌رباره‌ی جۆری ئه‌و خواردنانه پرسیارم كرد كه لای بوون، هه‌موویان خواردنی وشك كراوه بوون. جارێكیان له‌ماڵه‌وه سه‌لاجه‌كه‌م كرده‌وه‌و چه‌ند پارچه گۆشت‌و مریشكێكم خسته جانتاكهمهوهو ههڵمگرتو گه‌یشتمه باره‌گاكه‌و پێموتن لێیبنێنن بۆ ئه‌وه‌ی شتێكی گه‌رم بخۆن. به‌ڵام بۆ رۆژی دواتر كه چوومه‌وه پێیانوتم فڕێمانداوه له‌به‌رئه‌وه‌ی عه‌ره‌فات وتویه‌تی ئێمه 400 كه‌سین، ئه‌مه به‌شی كێ دهكاو بیسووم به‌ده‌می كێدا؟ رازی نه‌بووه خواردنه‌كه‌ی له‌خواردنی ئه‌وانی تر جیا بێت، تا راده‌یه‌ك خۆی یه‌كسان ده‌كرد له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا. به‌ڵام تا ده‌هات نه‌خۆشی ته‌نگی پێههڵدهچنیو شه‌كه‌ت‌و ماندووتری ده‌كرد..».
كۆڵن پاوهڵو عه‌ره‌فات
له‌و گهمارۆدراوییهدا، كۆڵن پاوه‌ڵی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوو جار سه‌ردانی عه‌ره‌فاتی كرد، عه‌بد ره‌به ده‌ڵێت «پاوه‌ڵ له‌سه‌ردانی یه‌كه‌میدا بهعهرهفاتی وت: شتێكت پێده‌ڵێم، تكایه له‌بیرت بێت، من نازانم ئێستا من دیموكراتیم یان كۆماری؟ به‌ڵام به‌باشی شتێك ده‌زانم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه من دوا هاوڕێتم له‌واشنتۆن. ئه‌مه كاریگه‌رترین په‌یام بوو كه پاوه‌ڵ گه‌یاندی.. كاتێك كه بۆ جاری دووه‌م پاوه‌ڵ هات، ئهبوعهمار ده‌رباره‌ی قه‌ساوه‌تی گه‌مارۆدانه‌كه قسه‌ی بۆ دهكردو زۆری نه‌خایاند پاسه‌وانێكی خۆی كرد به‌ژوورداو كلێنكسێكی پێ‌بوو كه پارچه نانێكی ره‌شه‌وه بووی تیا بوو، خستیه به‌رده‌م عه‌ره‌فات كه قه‌پی پیا كرد‌و كه‌وته خواردنی. به‌ڕاستی ئێمه ته‌ریق بووینه‌وه له‌م شانۆگه‌رییه پله سێ‌و چواره‌ی كه سۆزی كه‌سی به‌لای خۆیدا رانه‌ده‌كێشا».
بوش‌و عه‌ره‌فات
عه‌بد ره‌به ئاماژه به‌وه ده‌كات كه عه‌ره‌فات له‌ساته‌وه‌ختی رودانی 11ی سێپتێمبه‌ردا، له‌وه ده‌ترسا ئه‌نجامده‌رانی فه‌له‌ستینی بن‌و زۆر نیگهرانو په‌شۆكابوو، به‌تایبه‌تی به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ی كه پێشتر فه‌له‌ستینیه‌كان پسپۆڕ بوون له‌ڕفاندنی فڕۆكه‌و ته‌قاندنه‌وه‌یدا. پاشان ده‌ڵێت: «كه بوش هاته‌سه‌ركار راپۆرتێكی لهكلینتۆنهوه پێگه‌یشتبوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌كان خه‌ڵكێكی جدی نین له‌ئاشتیدا، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌وپه‌ڕی سلبییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ یاسر عه‌ره‌فات كرد.. هه‌رگیز رووی پێنه‌داو له‌گه‌ڵیا كۆنهبۆوه، دوا سه‌ردانی عه‌ره‌فات بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌كۆتایی 2001دا بوو، له‌كاتی دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا. به‌ڵێنێكی زۆریان دابوو كه بوش له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كاندا، چاوی بهعهرهفات ده‌كه‌وێت یان بهلانیكهمهوه سڵاوی لێده‌كات.. به‌ڵام كاتێك ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بووین، زانیمان جۆرج بوش له‌ئاهه‌نگی پێشوازی كردن له‌سه‌رۆك وه‌فده‌كاندا، بهكۆفی عه‌نانی وتووه كه له‌په‌نایه‌وه دانیشبوو: ئه‌و كابرایه (عه‌ره‌فات) وا ئه‌زانێ من ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌م، مه‌گه‌ر خۆی ته‌وقه له‌گه‌ڵ خۆیدا بكات. بوش هه‌ر سڵاویشی لێنه‌كرد».
شارۆنو عه‌ره‌فات
عه‌بد ره‌به ده‌ڵێت: «سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل شارۆنیش هه‌رگیز ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌فات نه‌كرد. ئێمه له(وای ریڤه‌ر) بووین، كه شارۆنو كلینتۆن‌و ناتهنیاهۆو ئه‌ودوای وه‌زیره ئیسرائیلییه‌كان خۆیان كرد به‌ژووردا. كاتێك شارۆن به‌به‌رده‌م یاسر عه‌ره‌فاتدا رۆیی، عه‌ره‌فات سڵاوێكی عهسكهریانهی بۆ كرد به‌و پێیه‌ی سڵاوه لهژهنراڵهوه بۆ ژه‌نراڵ، چونكه یاسر عه‌ره‌فات زیاتر له‌هه‌ر شتێكی تر حه‌زی لهنازناوو رۆڵی ژه‌نراڵ بوو، به‌ڵام شارۆن وه‌ڵامی سڵاوه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه. عه‌ره‌فات ده‌ستیشی بۆ راگرت كه ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكات، به‌ڵام شارۆن وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌و به‌جێیهێشت».
ئهندرۆپۆڤو عه‌ره‌فات
عه‌بد ره‌به وه‌ك نوكته باسی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی مۆسكۆی نێوان عهرهفاتو سكرتێری گشتی حیزبی شیوعی سۆڤیه‌ت، یۆری ئه‌ندرۆپۆڤ ده‌كات كه له1982دا روویداوه‌و ده‌ڵێت: «له‌كۆتایی 1982دا، دوای ده‌رچونمان لهبهیروتو رۆیشتنی ئهبوعهمار بۆ تونس، سه‌ردانی مۆسكۆمان كرد كه ئه‌وكات ئه‌ندرۆپۆڤ ببوو به‌سكرتێری گشتی.. ئهبوعهمار داستانی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌به‌یروت دژ به‌هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ شه‌رح دهكردو باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد چۆن تانكی ئیسرائیلمان تێكشاندووهو گه‌شه‌مان بهئار بی جی داوه.. ئه‌ندرۆپۆف به‌قه‌باره پیاوێكی بچكۆلانه بوو، ده‌نگی زۆر كز‌و لاواز بوو، سه‌ری شۆڕ ده‌كرده‌وه بۆ عه‌ردو چاوه‌كانی دادهخستو گوێی لێدهگرتی. ئه‌مه وای لهیاسر عه‌ره‌فات كرد بوو كه درێژه‌ی باتێو باسی ئه‌وه‌ی به‌دوورو درێژی بۆ ده‌كرد كه له‌به‌یروت رووی‌دابوو كه چۆن چه‌كی سۆڤیه‌تییان به‌كارهێناوه‌و چی‌و چی.. دوای چاره‌كێك، ئه‌ندرۆپۆڤ چاوی وه‌ك هه‌ڵۆ كرده‌وه‌و رووی كرده عهرهفاتو پێیوت: هاوڕێ عه‌ره‌فات تكایه بچۆره مهوزوعهكهوه. عه‌ره‌فات به‌و زیرهكیو به‌هره‌یه‌ی پێیناسراوه، ده‌ستبه‌جێ وه‌ستاو وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌وانێك لابهرێو بیگۆڕێ بهقهوانێكی تر، ده‌ستیكرد به‌باسكردنی وه‌زعی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی ئهقڵانیو مه‌نتقی، كه هیچ په‌یوه‌ندی به‌قسه‌كانی پێشترییه‌وه نه‌بوو».
عه‌ره‌فات.. نوكتهكهی جنێڤ
عه‌بد ره‌به ده‌ڵێت «له1988دا، عه‌ره‌فات داوای لهمنو مه‌حمود ده‌روێش كرد كه وتارێكی بۆ بنوسین تا له‌باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌جنێڤ بیخوێنێته‌وه، كه وتاره‌كه‌ی خوێنده‌وه ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئیدانه‌ی تیرۆر بكات، به‌ڵام وتاره‌كه خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌وه نه‌دا بوو، له‌به‌رئه‌وه وتیان ئه‌م وتار‌و هه‌ڵوێسته وه‌ڵامدانه‌وه نیه بهداواكهیان كه پێویسته ئیدانه‌ی تیرۆر بكات، هه‌ربۆیه رۆژی دواتر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌ستو وتی: راشكاوانه هاوڕام له‌سه‌ر ئیدانه كردنی تیرۆر. ته‌بعه‌ن به‌ئینگلیزییه‌كی تێكشكاو ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد. داوای ئه‌وه‌ی لێكرا بوو كه بڵێت من ئیدانه‌ی denounce، كه‌چی وتی رایده‌گه‌یه‌نم announc تیرۆر terrorism. ئه‌وانه‌ی لهنزیكیهوه دانیشتبوون پێیانوت به‌هه‌ڵه وتت. كه‌چی ئه‌مجاره‌یان وتی: من ئیدانه‌ی گه‌شتوگوزار tourism ده‌كه‌م. پێیانوت هێشتا هه‌ڵه‌یه. كه‌چی ئه‌مجاره‌شیان به‌ئینگلیزی وتی: من گه‌شتوگوزار راده‌گه‌یه‌نم. ئیتر هه‌رچی رۆژنامهنووسهكانه دایانه پڕمه‌ی پێكه‌نین».
سهدامو عه‌ره‌فات
عه‌بد ره‌به ده‌ڵێت «عه‌ره‌فات له‌وه ده‌ترسا سه‌دام پیلانی له‌دژ بگێڕێت، ئه‌و پێیوابوو سه‌دام ئامانی نییه. له‌به‌رئه‌وه زۆر ره‌چاوی ده‌كرد، هه‌ندێكجار پێیده‌وت: تۆ هیوای ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌و سه‌رۆكی فهرماندهیت. سه‌دامیش ده‌یوت: ئه‌وه واجبه به‌رامبه‌ر به‌م نه‌ته‌وه‌یه ئهبوعهمار. په‌یوه‌ندیه‌كان زیاتر له‌دوای ده‌رچوونی رێكخراوی ئازادی به‌خشه‌وه له‌لوبنان 1982دا توندوتۆڵ بوون، سه‌دام كۆمه‌كی گه‌وره‌ی بهئهبوعهمار كرد به‌مه‌به‌ستی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی رۆڵی سوریا له‌لوبنان.. له‌كاتی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداویشدا كه به‌سه‌دان هه‌زار له‌هێزی هاوپه‌یمان روویان له‌ناوچه‌كه ده‌كرد، سه‌دام له‌دانیشتنێكدا له‌وه دڵنیای ده‌كردینه‌وه كه شه‌ڕ روونادات‌و عێراق ئه‌وه‌نده به‌هێزه ده‌توانێ رێ له‌روودانی بگرێت. كاتێك ئهبوعهمار پێیوت: جه‌نابی سه‌رۆك، فه‌له‌ستین كاره‌ساتی یه‌كه‌ممان بوو، به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرینو نامانه‌وێ كاره‌ساتی دووه‌م له‌عێراق رووبدات. كه‌چی سه‌دام ده‌ستی گرت‌و به‌ره‌و لای باڵهكۆنهكهی برد‌و منیش سه‌یرم ده‌كرد، ئه‌وده‌مه گڵۆپه‌كانی به‌غدا ده‌دره‌وشانه‌وه، سه‌دام وتی: من قودس له‌به‌رده‌مما ده‌بینم، هه‌روه‌ك چۆن روناكیه‌كانی به‌غدا ده‌بینم. هه‌میشه ئه‌م گفتوگۆیانه به‌م شێوه درامییه كۆتاییان ده‌هات».
مه‌حمود دهروێشو عه‌ره‌فات
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی شاعیری ناوداری فه‌له‌ستینی مه‌حمود دهروێشو عه‌ره‌فات، عه‌بد ره‌به ده‌ڵێت «عه‌ره‌فات پێیوابوو له‌ڕێگه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی مه‌حمود ده‌روێشه‌وه ده‌چێته مێژوه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و شوێنێكی تایبه‌تی هه‌بوو له‌لای.. ده‌روێش ده‌نگێكی عهلمانیو روناكبیر بوو.. گرنگترین ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و وتارانه‌ی كه وه‌ك مێژووی تێكۆشانی عهرهفاتو شۆڕشی فه‌له‌ستینی ئاماژه‌یان پێده‌كرێت، مه‌حمود ده‌روێش نوسیونی، له‌وتاری یه‌كه‌می عه‌ره‌فاته‌وه بگره له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به‌زمانێكی نوێ به‌جیهانی راگه‌یاند: لێمه‌گه‌ڕێن ئه‌م چڵه زه‌یتونه‌ی ناو له‌پم بكه‌وێت. تا وتاری ساڵی 1988ی‌و هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی داستانی بهیروتو خۆڕاگری له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا به‌شیعر، زۆر كه‌س تا ئێستاش نازانن كه مه‌حمود ده‌روێش نوسه‌ری وه‌سیقه‌ی كۆنگره‌ی پێنجی فه‌تح بوو.. مه‌حمود ده‌روێش ئه‌وه‌ی یاسر عه‌ره‌فاتی به‌لاوه سه‌یر بوو كه هیچ نووسراوێكی له‌دوای خۆی به‌جێنه‌هێشتووه، ته‌نانه‌ت یاداشته‌كانی نه‌نوسیوه، ره‌نگه گه‌ر بهجێیهێشتایه ئه‌وا ئێستا رووبه‌ری ئیجتیهادكردن سه‌باره‌ت به‌و پیاوه زۆر به‌رته‌سك بوایه‌ته‌وه، عهرهفاتیزم رێبازێكی پراگماتی كراوه‌یه‌و ته‌نها باوه‌ڕێكی هه‌یه كه ئه‌ویش دڵسۆزییه بۆ سهربهخۆییو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی فه‌له‌ستینی.. مه‌حمود ده‌روێش پیاوێكی هه‌ست ناسك بوو، عه‌ره‌فاتی خۆشده‌ویست، بهكهموكورتیو هه‌ڵه‌كانی دهزانیو بهپراگماتیو كارامه‌یی سیاسی ئه‌و موعجیب بوو، به‌ڵام متمانه نه‌كردنی عه‌ره‌فات به‌دامه‌زراوه، جێی نیگه‌رانی ئه‌و بوو.. كاتێك كه له‌ته‌رابلوسی لوبنان گه‌مارۆ درا بوو، من‌و مه‌حمود ده‌روێش به‌رێگه‌ی نهێنی چووینه لای، زۆر سۆزی ئێمه‌ی به‌لای خۆیدا راكێشا كه بینیمان له‌ژێر عه‌رددا دیسان خه‌ریكی بنه‌و بارگه پێكه‌وه‌نان بوو، خۆی ئاماده ده‌كرد بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن، ئه‌م پیاوه وه‌ك مێروله وابوو. هه‌رجاره‌ی كه ماڵێكیان به‌سه‌ردا ده‌ڕوخاند، ماڵێكی تری بنیاتدهنایهوه. من له‌ژیانی خۆمدا ده جار ئه‌وم بینیوه كه ماڵی روخێنراوه، كه‌چی كۆڵی نه‌ئه‌داو شێلگیرانه بنیاتیدهنایهوه».