ئاستەنگ بۆ دانانی پەیكەری مامۆستا "قانع" دروست دەكرێت
  2019-05-22       2984       




شارەوانی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان ئاستەنگ بۆ دانانی پەیكەری مامۆستا "قانع" دروست دەكات، هاوڵاتیانیش رایدەگەیەنن تێكدانی گۆرەپانی مامۆستا قانع قبوڵ نەكراوە".

 


ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی كوردپا رایدەگەیەنێت كە شارەوانی مەریوان شوێنی دانانی پەیكەری شاعیری ناسراوی كورد مامۆستا "قانع" ی تێكداوە، دەشڵێت "شوێنی ڕووخێندراو لە لایەن شارەدارییەوە، بە شێوەی فەرمی بە ناوی "مامۆستا قانع" دیاری کرابو و بڕیار درابو کە پەیکەری مامۆستا قانع لەو شوێنە و لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ، ڕونوێنی بکرێت".



ئاماژەبەوەش ئەو هەوڵەی شارەوانی مەریوان نارەزایی هاوڵاتیان‌و چالاكانی مەدەنی لێكەوتوەتەوە‌و هۆشداریی دەدەن بەوەی تێكدانی گۆرەپانی مامۆستا عانع قابیلی قبوڵ نیە.




مامۆستا قانع، لە گوندێکی شاری مەریوان لەدایکبوە و لە نێوان ساڵانی 1898 هەتا 1965ی زایینی ژیاوە و یەکێک لە شاعیرە ناسراوەکانی کورد بوە و بە "شاعیری چەوساوەکانی کوردستان" بەناوبانگە.


© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×