2019-05-18   3239     
ئا: رێژه‌ن سه‌ردار
به‌شێك له‌باشترین كتێبه چاپكراوه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه، ئه‌و كتێبانه‌ن له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه به‌رهه‌مهێنراون.
نه‌وشیروان مسته‌فا، یه‌كێكه له‌و سه‌ركردانه‌ی كه هه‌ر له‌هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتییه‌وه ئاشنا به‌كاری رۆژنامهگهریو ئهدهبو مێژوناسیو كۆمه‌ڵناسی بوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان به‌شێكی زۆری ته‌مه‌نی له‌كاری پێشمهرگایهتیو چالاكی سیاسی‌دا به‌سه‌ربردوه، به‌ڵام هه‌میشه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ نوسیندا هه‌بوه، چ له‌قۆناغی خوێندنی زانكۆی له‌به‌غداو چ له‌سه‌رده‌می چونه ئه‌وروپاو چ له‌ڕۆژگاری پێشمه‌رگایه‌تی لهشاخو چ له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه. به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه له‌كاری نوسین‌و رۆژنامه‌گه‌ری دانه‌بڕاوه.
سه‌ره‌تاكانی بایه‌خی نه‌وشیروان مسته‌فا بهنوسینو كاری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتایی ده‌یه‌ی1960، كه خوێندكاری زانكۆ دهبێتو رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ده‌ركردنی گۆڤاری "رزگاری"دا ده‌بینێت. كه زۆربه‌ی وتاره‌كانی ده‌نوسی. ئه‌گه‌رچی ئه‌م گۆڤاره به‌پله‌ی یه‌كه‌م گۆڤارێكی سیاسی بو، له‌باڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه نزیكبو، به‌ڵام به‌رده‌وام بایه‌خی تایبه‌تی بهكلتورو كۆمه‌ڵناسی داوه.
خاڵێكی گرنگ له‌بیرو هزری نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رده‌می شاخدا، ئه‌وه ده‌بێت له‌كۆتایی ده‌یه‌ی1970و سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1980دا، كه رۆژگاری هه‌ڵكشانی بیری چه‌پ ده‌بێت له‌ئاستی جیهانو كوردستانیشدا، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نێو كۆمه‌ڵه‌و یهكێتیو كوردستانی باشوردا، رۆڵێكی گه‌وره‌و گرنگ له‌كۆتایهێنان به‌هه‌ژمونی فكری چه‌پ دهبینێتو له‌ڕێگه‌ی نوسینه‌كانیه‌وه گه‌شه به‌بیری كوردستانی‌و لیبرال ده‌دات. كتێبه‌كانی (كورد‌و عه‌جه‌م)و (حکومەتی کوردستان: کورد لەگەمەی سوڤیەت دا) به‌رهه‌می ئه‌و رۆژگاره‌ن.
له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه، به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی سێ به‌رگی بیره‌وه‌رییه‌كانی (لەکەناری دانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ، دۆخی سیاسی لەکوردستانی عێراق لەساڵی١٩٧٥ تاکو١٩٧٩)، (پەنجەکان یەکتری دەشکێنن، دۆخی سیاسی لەکوردستانی عێراق لەساڵی١٩٧٩ تاکو١٩٨٣)، (خولانەوە لەبازنەدا، دۆخی سیاسی لەکوردستانی عێراق لەساڵی١٩٨٤ تاکو١٩٨٨) ستایلێكی نوێ‌و بێوێنه‌ی له‌نوسینه‌وه‌ی یاداشت‌و بیره‌وه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش هێنایه نێو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه، ئه‌م یاداشتانه‌ی كه له‌ماوه‌ی دو ساڵدا (1997- 1999) بڵاوكرانه‌وه، بۆ رۆژگاری خۆی له‌ڕوی ناوه‌ڕۆك‌و راشكاوییه‌وه به‌رچاوڕونییه‌كی گه‌وره بو بۆ تێگه‌یشتن له‌ڕوداوه‌كانی شۆڕشی نوێ‌و په‌یوه‌ندی كۆك‌و ناكۆكی كاراكته‌ره‌كانی سه‌رده‌می شاخ، ئه‌م بیره‌وه‌رییانه كه زۆرترین خوێنه‌ریان هه‌بو، چه‌ندین جار چاپكرانهوه، له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌ندین قسه‌و نوسین‌و بۆچون‌و هه‌ڵوێستی جیاوازیان به‌دوای خۆیاندا هێنا.
خاڵێكی گرنگی دیكه‌ی نوسینه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بریتییه له‌وه‌ی كه ناوبراو لهبیروبۆچونیدا توشی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌بو كه نوسه‌ری ئێرانی "جه‌لالی ئال ئه‌حمه‌د" به"غه‌ربزه‌ده‌گی" ناویده‌بات، به‌ڵكو ره‌گوڕیشه‌ی بیركردنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌نێو قوڵایی مێژوی كوردا رۆچوبو، بیرۆكه‌و بابه‌تی تۆژینه‌وه‌كانی ته‌واو ته‌واو كوردانه‌و خۆماڵی بون نه‌ك هاورده‌كراو، بڵاوبونه‌وه‌ی "میرایەتی بابان لەنێوان بەرداشی رۆم‌و عەجەم دا"، "کوردستانی عێراق: سەردەمی قەڵەمو موراجەعات، ١٩٢٨ـ١٩٣١"، "ژیان، بەتەمەنترین رۆژنامەی کوردی١٩٢٦ـ ١٩٣٨"، "ژیان، چەند لاپەرەیەک لەمێژوی رۆژنامەوانیی کوردی١٩٣٨ـ١٩٥٨"، "بەدەم رێگاوە گوڵ‌چنین"، "ئەدەبو تاریخی کوردی"، كه له‌نێوان ساڵانی1998 بۆ 2012 چاپكران، چه‌رده‌یه‌ك له‌و نوسینانه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فان كه راستی ئه‌م قسه‌یه ده‌سه‌لمێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌م توێژینه‌وانه‌ی پهلدههاون بۆ بواری تۆژینه‌وه‌ی سۆسیۆلۆجیاو شوێنەوارناسی وڵاتی كورده‌واریش. كرۆكی كۆی توێژینه‌وه‌و كتێبه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بایه‌خدانن بهئهدهبو كۆمهڵناسیو مێژوی كورد‌و كوردستان.