سارا عومه‌ر، نوسه‌ری رۆمانی "مردوشۆر"، لهكۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك خه‌ڵاتی "ژنی ساڵ"ی پێبه‌خشرا.
ئاوێنه: سارا عومه‌ر خانمێکی کۆچبەری کوردی تەمەن 32 ساڵەو نزیکەی 17 ساڵە لەدانیمارک دەژی. کۆتایی 2017 رۆمانێکی به‌زمانی دانیمارکی نوسی کە بوە جێی سەرنجی دانیمارکییەکان. به‌دوای ئه‌وه‌شدا چه‌ندین جار خهڵاتو رێزلێنانی پێبه‌خشراوه، که دواهه‌مینیان خه‌ڵاتی "ژنی ساڵ"ه.
سارا عومه‌ر، له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگدانی خه‌ڵک بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که ریكۆردی شكاند که تا ئێستا
هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك هێنده‌ی ئه‌و ده‌نگی نه‌هێناوه.
خه‌ڵاته‌كه، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی "ELLE Style Awards 2019" به‌سارا به‌خشراوه، که ده‌درێت به‌و ژنانه‌ی بوێر‌و رهجهشکێنن له‌کارو چالاکییهکانیانداو کار بۆ مافه‌کانی ژنان‌و منداڵان‌و مرۆڤ ده‌که‌ن.
سارا عومه‌ر ساڵی ١٩٨٦ شاری سلێمانی لەدایکبووە، لەتەمەنی ١٠ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا سەرهەڵدەگرن بۆ ئێران‌و دواتریش بۆ سوریا، پێنج ساڵ ئاوارەدەبن بەر لەوەی بگەنە دانیمارک. ئێستا خوێندکاری ماستەرە لەبەشی زانستی سیاسی‌دا لەو وڵاتەدا. سارا عومەر پێشتر شیعر‌و نووسینی ئەدەبی بەزمانی کوردی بڵاوکردۆتەوە.