ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا زانکۆی
سلێمانی بڕوانامەی دکتۆرای فەخریی بەخشییە ھونەرمەندی ناوداری کورد مەزھەری خالقی لە
پای خزمەتەکانی لە بواری ھونەر و پاراستنی کەلەپوری کورد. خالقی دوای وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كه رایگه‌یاند"ئەم خەڵاتە بۆ
من ئەوەندە بەرزە کە لە ئاستی خەڵاتە گەورەکانی جیهانە وەک نۆبڵ، لەبەر ئەوەی لە خاکی
خۆم وەریدەگرم و گەلەکەم پاداشتم دەداتەوە."
ئاوێنه: له‌سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا یوسف گۆران، وه‌زیری خویَندنی
باڵا‌و تویَژینهوهی زانسی هه‌رێم وتارێكی به‌و بۆنه‌یه‌وه پێشكهشكردو رایگه‌یاند"هونه‌ری
هه‌ر میلله‌تێك به‌شێكه له مێژو كلتور‌و زامن و سه‌روه‌ری ئه‌و میلله‌ته، بۆیه وه‌ك
میلله‌تی كورد پێویسته به گرنگییه‌وه پارێزگاری له هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ین،
تاكو كلتوری میلله‌ته‌كه‌مان له‌ناو نه‌چێت و هه‌رده‌م به زیندویی بمێنێته‌وه."
وتیشی"هونه‌مه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مه‌زهه‌ری
خالقی، یه‌كێكه له هومه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی كورد‌و پێویسته میلله‌ته‌كه‌مان شانازی
پێوه بكات و به‌ده‌ر له ئه‌زمونی كاری هونه‌ری و به‌ره‌و پێشبردن و نوێگه‌ری له هونه‌ری میوزیك
و گورانی كوردی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی رۆڵی گرنگی بینیوه له پاراستن و به دیكۆمێنتكردنی
هونه‌ری زارهیكی میلله‌ته‌كه‌مان كه سه‌روه‌تێكی گه‌وره‌ی كلتوری نهتهوهییهمانه،
ئه‌وه‌یش به دامه‌زراندنی ئینستیوتی كه‌له‌پوری كوردی و كۆكردنه‌وه‌و به ئه‌رشیفكردنی
هونه‌ری زاره‌كی میلله‌ته‌كه‌مان و نوێكردنه‌وه‌یان و پاراستنیان له له‌ناوچون، كه
ئه‌مه بۆ خۆی كارێكی گرنگه‌و جێگای رێز‌و پێزانینه."
پاشان سێ فیلمی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و ئه‌زمونی هونه‌ری
و كاره‌كانی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی نمایشكراو پاشان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆوه
به ره‌سمی دكتۆرای فه‌خری به‌خشرایه مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی.
پاش وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كه، ھونەرمەند مەزھەری خالقی رایگەیاند"زۆر
بە خۆشحاڵییەوە دەڵێم ئەم خەڵاتە پڕبایەخە کە خەڵاتێکی زانستیی و نەتەوەییە، من هاوبەش
و شەریکی دەکەم لەگەڵ هەمو ئەو هونەرمەندانەی کە بۆ گەلەکەمان ئازادی، خۆشی ژیان، مانای
ژیانی کوردی و کوردەورییان هێناوە و بەبێ ناونیشان رۆیشتن، من ئەم خەڵاتە لەگەڵ هەمو
ئەوانەدا هاوبەش دەبم".
خالقی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی"چەند رۆژ پێش ئێستا
لەگەڵ زانکۆ کە باسی ئەم خەڵاتەم دەکرد، من وتم ئەم خەڵاتە بۆ من ئەوەندە بەرزە کە
لە ئاستی خەڵاتە گەورەکانی جیهانە وەک نۆبڵ، لەبەر ئەوەی لە خاکی خۆم وەریدەگرم و گەلەکەم پاداشتم دەداتەوە. ئەگەرچی هیچکاتێک چاوەڕوانی
ئەوە نەبوم کە رۆژێک لە رۆژان بەمشێوەیە پاداشتی هونەر بکرێت و منیش یەکێک لەوانە بم،
لەبەر ئەوەی کە من بە درێژایی تەمەنم گەلەکەم لە گەنج و بەساڵاچو لە هەر شوێنێکی جیهان
بوبم هەمو خۆشەویستی و میهرەبانی ئینسانی خۆیان وا پێبەخشیوم کە نەتەنیا هەستی هیچ
ناخۆشییەک و هیچ کێشە و دەردیسەرییەکم لە ژیانمدا نەکردوە، بەڵکو هەمو کێشەکانی کوردبونمم
لەبیرچوەتەوە و وەکو پاڵەوانێک بە وزەوە هاتومەتەوە گۆڕەپانی خەباتی فەرهەنگی، کولتوری
و ئینسانی. بەبڕوایشەوە و بەهەمو قوڵایی دڵمەوە دەیڵێم و ئەوەش دەسەلمێنم مرۆڤی کورد
یەکێکە لە باشترین، بەرزترین و گەورەترین مرۆڤەکان لەسەر زەوی، هەموشمان دەزانین کە
مێژویەکی کۆن و درێژمان هەیە".
خالقی ساڵی 1939 له‌شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك
بوه.
به‌شی فیزیای له‌زانكۆی تاران ته‌واو كردوه.
له ده‌زگای رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆنی ئێران كاری كردوه‌و
ماوه‌یه‌كیش بەڕێوەبەری ناوەندی سه‌دا و سیمای سنە و كرماشان بوە.
دوای شۆڕشی ئێران لەساڵی 1979 و هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی
ئێران، خالقی وڵاتی جێهێشتوە و بۆ ماوەیەك لە هەندەران ژیاوە و دواتریش گەڕاوەتەوە
باشوری كوردستان.
ئەو هونەرمەندە زیاتر لە 250 ئاوازی فۆلكلۆری تۆماركراوی
هەیە و ئێستا بەڕێوەبەری ئەنستیتیوتی كەلەپوری كوردە لە شاری سلێمانی و لە بوارەكانی
هونەر، ئەدەبیات و فۆلكلۆر چالاكی دەكات.