خێزانێکی سێ کەسی لە کاتی مەلەکردندا لە گەلی عەلی بەگ خنکان و تەرمیی دوانیان نەدۆزراوەتەوە.
ئاوێنه: یونس قادر، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند:" نیوەڕۆی ئەمڕۆ خێزانێکی سێ کەسی کە بۆ گەشتکردن چوونەتە ناوچەکە و خەڵکی شەنگال بوون کەوتوونەتە ئاوی گەلی عەلی بەگەوە و هەرسێکیان خنکاون کە ژن و پیاوێک بوون لە گەڵ منداڵەکەیان".
ئەوەشی راگەیاند:" کاتێک منداڵەکەیان کەتووەتە ناو ئاوەکە دایک و باوکەکەش خۆیان فڕێداوە و هەرسێکیان خنکاون، بەڵام تا ئێستا جگە لە تەرمی دایکەکە کە تەمەنی ٢٢ساڵە تەرمی باوک و کوڕەکە نەدۆزراونەتەوە".